لە ئێلح بە سەدان کەس نەورۆزیان پیرۆز کرد

بە سەدان کەس لە گەڕەکی پەترۆڵکەنتی دووەمین ئاگری نەورۆزیان هەڵگیرساند و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنیان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

نەورۆزی ٢٠٢٥

لە ئێلح نەورۆز بە دروشمی "ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "بۆ ئازادی نەورۆز کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری هەزاران کەس لە ١٢ی ئادار لە گەڕەکی کۆرک  ئەنجام درا.

دووەمین ئاگری نەورۆز لە تەنیشت پارکی شەرزان کورت لە گەڕەکی پەترۆڵکەنتی کرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "گەنجانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆین"، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرزکرایەوە.

ئاگری نەورۆز بە ڕێزگرتن و سرودی "چەرخی شۆڕش" داگیرسێنرا و جەماوەر لە دەوری ئاگر بە چەپڵە، دروشم و هەلهەلە و هەڵپەڕکێیان کرد.

هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاردی نەورۆزی ئێلح موستەفا تەکیک لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و گوتی: "سەرەتا دایکی ئاشتیی ساکینە ئارات کە ژیانی خۆی فیدای تێکۆشانی ئازادی کرد و چەند ڕۆژێک لەمەوپێش گیانی لە دەستدا، یاد دەکەینەوە. وەک دەزانن ئەم نەورۆزە بە درووشمی ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی ئاشتیی پیرۆز دەکەین. دەبێت گەنجان، هەموو وڵاتپارێزان پشتگری لە تێکۆشانی ئاشتیی و ئازادی بکەن و پێشەنگایەتی بکەن."