لە ئێلح ئافیشی ئەگەر ئەردۆغان بکەوێت هەڵواسران
پارتی چەپی سەوز لە سەرتاسەری تورکیا و کوردستان ئۆفیسی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
پارتی چەپی سەوز لە سەرتاسەری تورکیا و کوردستان ئۆفیسی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
پارتی چەپی سەوز کە کە لەم هەڵبژاردنانەدا ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێت، ئۆفیسی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی جەماوەری دەکاتەوە، هەروەها ئافیشی کاریگەریش هەڵدەواسێت.
لە ئافیشێکدا وێنەی ئەردۆغانی بەکارهێناوە کە لەسەر ئەسپ دەکەوێتە خوارەوە و لەسەری نوسراوە " ئەگەر ئەردۆغان بکەوێت، دراوی بیانی دادەبەزێت، نرخی خانوبەرە کەم دەبێت، نرخی ئۆتۆمبێل کەم دەبێت، نرخی دەرمان کەم دەبێت."
لە ئافیشەکاندا ئاماژە بە ئەو نادادپەروەریانە دەکرێت کە لە سەردەمی ئاکەپەدا ئەنجام دراون و بانگەوازی بۆ ئەوە کرا کە ' کەس پشتگیری لە ئەردۆغان نەکات و دەنگی پێنەدات'.
ف.ق