لە ئیدارەی گەرمیان و راپەرین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوا کۆدەکرێتەوە
ئیدارەى گەرمیان و سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین کۆمەک بۆ لێقەوماوانى بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە بە کۆکردنەوەى هاوکارى کرد.
ئیدارەى گەرمیان و سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین کۆمەک بۆ لێقەوماوانى بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە بە کۆکردنەوەى هاوکارى کرد.
ئیدارەى گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەڵدەستین بە کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ لێقەومانى بومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و داوا لە هەموو لایەک دەکەین وەک ئەرکێکى نیشتیمانى بەشداربن تیێدا، هەروەها، هەر ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین کۆمەک بۆ لێقەوماوانى بومەلەرزەکە کۆدەکرێتەوە.
ئیدارەى گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبارەى پرسی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە کارەساتبارەکەی باکور و ڕۆژئاواى کوردستان ئەمڕۆ کەمپەینى کۆکردنەوەى هاوکارى ڕادەگەیەنین.
دەشڵێن، داوا لە لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوە خێرخوازیی و کۆمەکبەخش و مەدەنیەکان و چالاکان و خێرخوازان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە وەک ئەرکێکی نیشتمانی تێیدا بەشداربن.
هەروەها، هەر ئەمڕۆ لە ئیدارەى ڕاپەڕین کەمپەینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا و هاوکارییەکان لەبەردەم سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین- کەمپەیسى ڕانیە کۆدەکرێتەوە.
هاوکات، قائیمقامیەتى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەى لە باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوە.
ف.ق