لە ئیدر تابلۆی بارەگای هەدەپە لێ کرایەوە

لە ئیدر کەسێک هێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە و تابلۆکەی لێ کردەوە.

لە ئیدر کەسێک هێرشی کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و تابلۆکەی لێ کردەوە. هێرشەکە لە گۆڕەپانی دووەمی ناوەندی کاری یۆنجەلی لەسەر شەقامی ڕیزا یاڵچین لە گەڕەکی سۆگوتلو، لە کامێرای ئەمنی کارگەیەکەوە تۆمارکراوە. لە دیمەنەکەدا دەبینرێت، هێرشکەرەکە لە کاتژمێر ٢:٤٨ دێتە ناوەندی کار، بە چەقۆکەی دەستی تابلۆکەی هەدەپە دەبڕێت. هێرشکەرەکە بە چەقۆ پارچەیەکی تابلۆکە دەبڕێت و دەوروبەری خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات. هێرشکەر ناتوانێت بە چەقۆ تابلۆکە ببڕێت، کاتژمێر ٢:٤٩ لە چوارچێوەی کامێراکە دووردەکەوێتەوە و نامێنێت، بەڵام یەکسەر دەگەڕێتەوە و درێژە بە بڕینی تابلۆکە دەدات. وەک دەردەکەوێت، هێرشکەرەکە دەست لە بڕین هەڵدەگرێت، تابلۆکە لێ دەکاتەوە لەگەڵ خۆیدا دەیبات و دوور دەکەوێتەوە.

ئەوە ئاشکرا بووە، هێرشکەرەکە تابلۆکە فڕێ دەداتە نێو تەنەکەی زبڵەوە. تابلۆکە لەلایەن هاوڵاتییان دەناسرێتەوە و دەهێنرێتەوە بارەگای هەدەپە و ڕادەستی بەڕێوەبەرانی دەکرێت.

هێشتا ناسنامەی هێرشکەرەکە ئاشکرا نەبووە، بڕیارە هەدەپە لەم بارەیەوە سکاڵا بکات.