لە زاپ ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران

چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بێ وچان بەردەوامن. ھەپەگە ڕایگەیاند، لەو چالاکییانەدا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دراون و گورز لە ٧ سەنگەریش وەشێندراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و ھەروەھا هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٦ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٦:٢٠ و ٠٦:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس ٢ سەنگەری داگیرکەران کرانە ئامانج. چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدران.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ٠٧:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس ٢ سەنگەری داگیرکەران کرانە ئامانج.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٦ی ئەیلول، لە نێوان کاتژمێر ٢١:١٠ بۆ ٢٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دوو قۆڵەوە بە چەکی قورس هەلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج، کە هەوڵیان دەدا هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵیان دەدا خۆیان بگەیەنە تونێلەکانی شەڕ چاودێری کران. کاتژمێر ٢٣:٣٠ بە سابۆتاژ دوو جار لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییانەدا کە هێزەکانی یەژا ستارمان ئەنجامیاندا، ٥ داگیرکەر سزا دران. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران هەوڵیان لە دەروازەی تونێلەکانی شەڕ دا تەقەمەنی دابنێن. بە چەکی تاکەکەسی (سووک) و نیمچە ئۆتۆماتیک کرانە ئامانج. لەوێدا ٦ داگیرکەری تر سزا دراون. تەرمی ئەم داگیرکەرانە لەژێر دەستی هێزەکانماندایە.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، کە دەیانویست لە گۆڕەپانەکە جێگیر بن. دوای چالاکییەکە هەوڵی داگیرکەران بۆ ھاتنەناوەوەی سەنگەرەکان ڕاوەستا.

١٦ی ئەیلول، کاتژمێر ١٠:١٥ و ١٠:٣٠، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سەنگەر بگرن، چالاکی ئەنجامدرا و  گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٠٥ و ٢٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، ھێزەکانمان ٤ جار لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست کە دەیانویست هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٥٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە شێوەی نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج، کە هەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کە هەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن.

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە چەکی قورس سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج.

لە ھەرێمی مەتینا؛

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنە دەست.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٦ی ئەیلول لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٨ جار، لە ھەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی سەری مەتینا جارێک، لە ھەرێمی گارە، گۆڕەپانی یەکماڵ جارێک، بە گشتی ١٠ جار بۆردومان کرا .

١٦ی ئەیلول، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژائاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن