لە زاپ ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ھەرێمی زاپ دا، ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٨ سەنگەر وەشێندرا.
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ھەرێمی زاپ دا، ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٨ سەنگەر وەشێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ ئەیلول بۆسەر ناوچەکانی بەرخۆدان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
١٥ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٩:٠٠، ٠٩:٣٠، ١١:٣٠ و ١٣:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ھاوکات گورز لە ٤ سەنگەریش وەشێندرا. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدران.
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٢٠ و ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.
١٥ی ئەیلول، کاتژمێر ١٦:٣٠، بە چەکی قورس سیستەمێکی تەلەفریک کرایە ئامانج، کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دروستیان کردبوو.
١٥ی ئەیلول، کاتژمێر ٢٠:٣٠-٢٣:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، هێزەکانی یەژا ستارمان دوو جار لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست.
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٤٥، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر ببن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٥٠، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر ببن، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٣٠، ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، ٦ جار لێیاندرا.
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٤٠، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بکەن، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزا دران. کاتێک گرووپێکی دیکەی داگیرکەران هەوڵی جموجۆڵیاندا، بە چەکی سووک لێیاندرا و داگیرکەرێک سزا درا.
١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٢٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست سیستەمی کامێرای چاودێری لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بکەن، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٥ی ئەیلول گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگل، شاخی ڕەشید، گوندێ شکێرا و گوندێ گرێی سەر بە گارە، ٥ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.
١٥ی ئەیلول ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن