لە زەمینی و ئاسمانیەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە

لە بەرامبەر هێزەکانی گەریکا کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە چالاکی سەربازی خۆیان وەستاندووە، لە زەمینی و ئاسمانیەوە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بێوەستان بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، : لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دۆخی پاراستندان، سوپای داگیرکەری تورک بە تەکنیکی قورس هێرش ئەنجام دەدات. لەگەڵ هێرشەکان، هێزەکانمان دۆخی پاراستنی خۆیان دەپارێزن و لەسەر بناغەی پاراستنی رەوا وڵام دەنەوە.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:

لە هەرێمی زاپ؛

١٣ی شوبات کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆ بە چەکی قورس لەلایەن داگیرکەرانەوە تۆپباران کران. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە چەکی قورس وڵامیان دایەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٩:٥٠ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، لە گۆڕەپانی چەمچۆ داگیرکەران بە چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلایان تۆپباران کرد. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە تاکتیکی نیشان شکێنی وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوحیەی شێلادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە چەکی قورس بۆردومان کران. هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن بە چەکی قورس وڵامیان دایەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکرا؛

١٣ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٣ی شووبات لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ ٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران.

١٣ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، ٣٨ جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران."
ف.ق