لە زوگی سویسڕا سەکۆیەک بۆ ناساندنی پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان داندرا

ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بەمەبەستی زیاتر ناساندنی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەکۆیەکیان لە شاری زوگ دانا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شاری زوگی سویسڕا کۆبوونەوە و لەپێناو گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر سیستمی نایاسایی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی و هەروەها زیاتر ناساندنی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەکۆیەکیان دانا.

لە چالاکیەکەدا بەمەبەستی ناساندنی پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان بروشەر بڵاوکرانەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامدرا. چالاکوانان رایانگەیاند، تا مسۆگەربوونی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان گوڕ بە تێکۆشان دەدەن و ئایدۆلۆژیای ئەو بە هەموو جیهاندا بڵاودەکەنەوە.

هـ . ب