له‌ جۆله‌مێرگ ٤ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ یه‌كیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵه‌

له‌ جۆله‌مێرگ سه‌رله‌به‌یانی له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵیش له‌نێویاندا، چوار كه‌سی هه‌مان بنه‌ماڵه‌ ده‌ستگیركران.

پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی له‌ كاتژمێر ٠٦:٠٠ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی غازی و زانا ئیحتیاتئۆغڵو و نور ئیحتیاتئۆغڵویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. خه‌لیل ئیحتیاتئۆغڵویش له‌ ماڵێك له‌ گوندی ئۆتڵوجای له‌ لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

كوڕی نور ئیحتیاتئۆغڵوی ته‌مه‌ن ٣ ساڵ به‌ ناوی دارا ئیحتیاتئۆغڵوش له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا.

هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌. چوار ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كه‌ یه‌كیان منداڵه‌ براونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی جۆله‌مێرگ.

هـ . ب