له خۆگه‌یاندن به چیا، رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا‘
مه‌روان ئوڵاش شه‌هید شۆڕش ئامه‌دی به بیرهێنایه‌وه وتی، "قاره‌مانێكی ئازا بوو. له گرتووخانه یه‌ك خولهكیشی به فیڕۆ نه‌ده‌چوو. له‌كاتی هه‌ڵاتن و خۆگه‌یاندن به چیاش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو".
مه‌روان ئوڵاش شه‌هید شۆڕش ئامه‌دی به بیرهێنایه‌وه وتی، "قاره‌مانێكی ئازا بوو. له گرتووخانه یه‌ك خولهكیشی به فیڕۆ نه‌ده‌چوو. له‌كاتی هه‌ڵاتن و خۆگه‌یاندن به چیاش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو".
مه‌روان ئۆڵاش له‌گه‌ڵ شه‌هید شۆڕش ئامه‌د له گرتووخانه‌ی ئاماند هه‌ڵاتبوون و خۆیان گه‌یاندبووه چیا، له ساڵیادی شه‌هیدبوونی شۆڕش ئامه‌د (ده‌ڤریم كاڤاك) یادی كرده‌وه.
ئوڵاش وتی، "من هاوڕێ شۆڕشم له‌وێ بینی. هه‌ڤاڵان باسی ئه‌ویان ده‌كرد، ده‌یانگوت، ‘وه‌ك مه‌زڵوم دۆغان بوون‘. مه‌زڵوم دۆغانی داهاتووبوو، هاوڕێیه‌كی به‌م جۆره بوو. ده‌یخوێنده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرد، رۆشنبیر بوو و به‌كرده‌وه بوو. نه‌ده‌وه‌ستا. به‌رده‌وام ده‌یخوێنده‌وه. كاتێك هاتینه ده‌ره‌وه. وتمان با هه‌ڤاڵ شۆڕش بینوسێته‌وه. وتاری ئه‌و زۆر به‌هێزبوو، خاوه‌ن زانست بوو، ئاستی له رووی مێژوویی، فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵناسیه‌وه به‌هێزبوو. له‌به‌ر ئه‌وه وتمان با هاوڕێ شۆڕ بینوسێت".
‘قاره‌مانێك بوو‘
زۆر بوێر و ئازابوو. قاره‌مانێك كه مرۆڤ نه‌یده‌توانی رایبگرێت. له كاتی زینداندا بۆ یه‌ك خوله‌كیش نه‌ده‌وه‌ستا. به‌رده‌وام ده‌یخوێنده‌وه، ده‌ینوسی. بۆنمونه‌ی هه‌ندێك له‌و كاته‌ی له زیندان تیرۆر ده‌هاته ئاراوه لاواز ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو. تێده‌گه‌یشت و و ده‌یكرد به كردار. زۆر قسه‌ی نه‌ده‌كرد، خاكه‌ڕا و خاكی بوو، له هه‌موو شوێنێك كاریگه‌ری داده‌نا. له كاتی بهرگارێدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڤاڵان هه‌بوو، هاوڕێیانمان بۆخۆیان وایان ده‌گوت. ئێمه‌ش به‌و جۆره لێمان ده‌ڕوانی. ده‌مانگوت بیهێننه ده‌ره‌وه ئه‌و له رووی ئایدۆلۆژی و پراكتیكه‌وه سودێكی زۆری بۆ پارتی ده‌بێت.
‘رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌یشتن به چیا هه‌بوو‘
به‌رده‌وام له پراكتیكدا بوو. له مێردین له‌گه‌ڵ ئێمه بوو، ئه‌و كاته ناردمان بۆ باشور. ساڵێك بۆ دوو ساڵ له باشور مایه‌وه. دوای په‌روه‌رده گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌رزروم. له‌وێشه‌وه چوو بۆ ئیسته‌نبوڵ. كاتێك كه له زیندان هاتینه ده‌ره‌وه و خۆمان گه‌یانده چیا، ئه‌م جاره‌ش ده‌یگوت بچین بۆ ئه‌گه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن لێكدانه‌وه‌ی به‌هێزبوو. هاوڕێیه‌كمان هه‌بوو كه پێكه‌وه له زیندان هه‌ڵاتبوون. له‌و هه‌ڵاتن و خۆگه‌یاندنه چیادا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو".
هـ . ب