له ئامه‌د 'نه‌خشه‌ڕێگای نه‌ورۆز' ئاشكراكرا
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كه له ٧٢ شاری باكوری كوردستان و توركیا پیرۆز ده‌كرێت، له ئامه‌د به راگه‌یه‌نراوێك ده‌ستیپێكرد.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كه له ٧٢ شاری باكوری كوردستان و توركیا پیرۆز ده‌كرێت، له ئامه‌د به راگه‌یه‌نراوێك ده‌ستیپێكرد.
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) و پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئامه‌د كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌خشه‌رێگای نه‌ورۆز ئاشكرا كرا.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكانی ده‌به‌په ساڵیحه ئایده‌نیز و كه‌سكین بایندر، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتهات سانجار و چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئه‌مه‌ل ته‌مه‌ل به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
له‌پارته‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانیش سه‌رۆكه‌كانی پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (كهكهپه)، كهدهپه-باكور، پارتی ئازادی، پارتی ئازادی و مرۆڤان (پهیائا) و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی دیموكراتیك و شۆڕشگێڕ (دهدهكهده)ش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.
نه‌ورۆز به دروشمی "كات كاتی سه‌ركه‌وتنه" له ٧٢ شار پیرۆز ده‌كرێت.
ده‌قی كوردی نه‌خشه‌رێگاكه به كوردی له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په ساڵیحه ئایده‌نیز و ده‌قی توركیهكهشی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی پهیائا محه‌مه‌د كاماچ خوێندرایه‌وه.
له نهخشهرێگاكهدا سه‌ره‌تا باسی مێژووی نه‌ورۆز كراوه و دواتریش ئاماژه به سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په له دژی گه‌لی كورد كراوه. هه‌روه‌ها له نهخشهڕێگاكهدا داوای ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كراوه. هه‌روه‌ها داواكراوه زمانی كوردی ببێته زمانی په‌روه‌رده و پارته كوردیه‌كان نه‌بنه به‌شێك له گه‌مه‌ی دوژمنه‌كه‌یان و له دژی ئه‌و سیاسه‌تانه یه‌كێتی خۆیان ساز بكه‌ن.
ناوه‌رۆكی نه‌خشه رێگاكه:
له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز زۆر گه‌ل له جوگرافیای جیاجیای ئاسیا به تایبه‌تی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقازیا نه‌ورۆز وه‌ك رۆژی هه‌بوونی مێژوویی، ئایینی و كولتوری پیرۆز ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز مزگێنی به‌هاره، له زۆر وڵات ئه‌و رۆژه به شێوه‌ی جیاجیا پیرۆز ده‌كرێت و له‌م خاكه‌دا گۆڕدراوه بۆ رۆژی هه‌بوون و به‌رخودان.
به كوشتنی زوحاكی سته‌مكار له لایه‌ن كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه، كورده‌كان له هه‌موو شوێنێك ئاگری سه‌ركه‌وتنیان هه‌ڵكرد و ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز كرد. به‌و جۆره نه‌ورۆز: به ریشه مێژووییه هه‌زاران ساڵیهكهیهوه، له بیره‌وه‌ری گه‌لی كورددا، له دژی سته‌م و زۆرداری وه‌ك رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی تێكۆشان به سه‌ركه‌وتن كۆتایی هات، جێی خۆی كرده‌وه. ناوی ئه‌و رۆژه‌ی كه ئاگری سه‌رهه‌ڵدان له دژی سته‌می سته‌مكاران داگیرسا و به سه‌ركه‌وتن كۆتاییهات نه‌ورۆز بوو.
كورد بوونه نه‌ورۆز
كورده‌كان به ره‌نج، قوربانی، خوێن و فرمێسك هه‌زاران ساڵ نه‌ورۆزیان كرده رۆژی ژیانه‌وه و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی. "كورد بوونه نه‌ورۆز و نه‌ورۆز بووه‌ته گه‌ل". نه‌ورۆز ده‌ربڕینی هه‌بوونی گه‌لی كورد و ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و دیموكراتیكه. ئه‌مڕۆ به روناكی ئاگری به‌رخودان كه كاوه‌ی ئاسنگه‌ر دایگیرساندوه، له‌سه‌ر ده‌ستی كاوه‌كانی سه‌رده‌م له‌پێش گه‌لی كوردستان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیه‌وه ده‌چێت. نه‌ورۆز هه‌موو ساڵێك به بڕیار و جۆش و خرۆشی گه‌وره‌وه وه‌ك جه‌ژن پیرۆز ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ژیانه‌وه‌ی سروشت نه‌ورۆز گۆڕدرا بۆ هاواری گه‌لی كورد "ئازادی ناسنامه‌ی منه".
ئێمه له سه‌رده‌مێكدا كه فاشیزم و كۆلۆنیالیزم هه‌وڵ ده‌ده‌ن له تاریكی خۆیاندا ئێمه پاكتاو و سه‌ركوت بكه‌ن، پێشوازی له نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئێمه له قۆناغێكی مێژوویی‌دا ده‌ژین كه به‌رخودانیش به هه‌موو شكۆی خۆیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. سته‌م و زۆرداری له جیهان، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان تادێت زیاتر ده‌بێت. سه‌رمایه‌داری به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نوێ، به شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی درێژخایه‌ن له ئه‌فغانستان، عێراق، سوریا و لیبیا هه‌وڵیدا له‌و قه‌یران و گێژاوه قوڵانه‌ی تێیاندا ده‌ژی رزگار بێت. هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژمۆن به شه‌ڕی راسته‌وخۆی لاینه‌كان له ئۆكرانیا گه‌یشته قۆناغێكی نوێ. شه‌ڕ له ناوبردنی گه‌لانه و به وتنی، "نا بۆ شهر"، ئێمه داوا له گه‌لان ده‌كه‌ین دژی سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوێستی ئاشتیانه ساز بكه‌ن. چاره‌سه‌ری، ده‌ستبه‌جێ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه و پێویسته ئۆكرانیا ببێته پردێكی بێلایه‌ن له‌نێوان رۆژئاوا و رووسیا.
بانگه‌واز بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گۆشه‌گیری
ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه به خه‌ونی نیۆعوسمانی له دژی كوردان شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه درێژه‌پێده‌دات، له رۆژئاوا و باشوری كوردستان سیاسه‌تی داگیركاری به‌ڕێوه‌ده‌بات. به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات. له‌باشوره‌وه تا شه‌نگال، له مه‌خموره‌وه تا رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به قوربانیدانی گه‌وره به‌ده‌ستیانهێناون له ناو ببه‌ن، هێرشی ئاسمانی له دژی ته‌واوی جوگرافیای كوردستان بێ وه‌ستان به‌رده‌وامن. به‌ر له‌هه‌موو شتێك به توندی ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین كۆتایی به‌و هێرشانه بهێنرێت. به‌داخه‌وه ئه‌و هێرشانه له پارچه‌بوونی سیاسه‌تی كورده‌وه هێز وه‌رده‌گرن. داواكاری سه‌ره‌كی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو پارت و هێزه كوردستانیه‌كان ده‌ست له‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌ی دووره له هه‌ستیاری و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبگرن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه داگیركاری و شۆڤینیانه‌ی له دژی كورد ئه‌نجام ده‌درێن، به دروشمی "رۆژ رۆژی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه" ئێمه داوا له پارت و بزوتنه‌وه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین كه به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزن. سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و چاره‌سه‌ریش، به‌ڕێز ئۆجالان ٢٤ ساڵه له زیندانی ئیمراڵی له ناو گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌دا راگیراوه. ئه‌وه تاوانێكه له دژی مرۆڤایه‌تی. هه‌موو بارمته سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی زیندانیانی نه‌خۆش، له زیندانه‌كان كه به هۆی سیاسه‌تی گۆشه‌گیرییه‌وه گۆڕدراون بۆ خانه‌ی مه‌رگ، رووبه‌ڕووی مردن بوونه‌ته‌وه. بڕیاره‌كانی دامه‌زراوه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری كه رایده‌گه‌یه‌نن زیندانیانی نه‌خۆش ده‌تووانن ل زینداندا بمێننه‌وه، ئازاد نه‌كردنی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ی كه ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه، هه‌موو ئه‌مانه سیاسی و نایاسایین. ئێمه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گیراوانی سیاسی و نه‌خۆش، به تایبه‌تی به‌ڕێز ئۆجالان ئازاد بكرێن، هه‌نگاو بنێت.
زمانی كوردی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌لایه‌كه‌وه زمانی كورد له كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پڕۆپاگه‌نده له دژی گه‌لی كورد و سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه وانه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه وه‌ك چاكه و خێر نیشان ده‌دات. په‌روه‌ده به زمانی زگماكی گه‌وره‌ترین داواكاری كوردانه و هێڵی سوره و له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا ده‌ستبه‌رداری نابن. ئێمه داوای زمانی كوردی ده‌كه‌ین كه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه تا زانكۆ ببێته زمانی په‌روه‌رده و بۆ ئه‌وه‌ش درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین.
له‌به‌شێكی تری نهخشهرێگاكهدا ئاماژه به‌وه‌كرا به هۆی ئه‌و شه‌ڕه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌سه‌ر گه‌لی كوردیاندا سه‌پاندووه، توشی قه‌یرانێكی قوڵی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی مایه‌پوچبوون و شكستی خۆی بشارێته‌وه، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی دۆسیه‌ی پیلانگێڕیه‌وه هه‌ده‌په دابخات و بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه بێكاریگه‌ركردنی سیاسه‌تی رێكخراوه‌یی دیموكراتیكی كوردانی كردوه‌ته ئامانج بۆ خۆی. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆڕاگری ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌موو جار ئه‌وان ئه‌نجامه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. گه‌لی كورد و دۆستانیان كه له دژی هێرشه به‌رده‌وامه‌كان به‌رخودان ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانیان پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و پوچه‌ڵیشی ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌موو ئه‌و هێرشانه به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانمان به بیرمان ده‌هێننه‌وه. ئێمه چاره‌سه‌ری له به‌ره‌وپێشبردن و به‌رده‌وامیدان به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه له پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیكی كوردستان هه‌ڵمانگرتوون، ده‌بینین. به‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌م تێكۆشانی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌گرینه ئه‌ستۆ، هه‌م له‌و بڕوایه‌شداین كه ره‌نج و تێكۆشانمان ده‌بێته هۆی دیموكراتیك بوونی توركیا.
له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ئێمه نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ به دروشمی "ئیتر كاتی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌نگه‌ری نوێیه"پێشوازی لێده‌كه‌ین. نه‌ورۆز سه‌ره‌تای به‌هار، رۆژی هیوای نوێ و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یه. گه‌لی كورد به نه‌ورۆزه‌وه سه‌رله‌نوێ خۆی ژیانده‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی خۆی له هه‌موو كات زیاتر نزیكه له سه‌ركه‌وتنه‌وه. ئێمه نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ وه‌ك نه‌ورۆزی ئازادی و سه‌ركه‌وتن پیرۆز ده‌كه‌ین. داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزه‌وه كۆببنه‌وه، جۆش و خرۆش، تامه‌زرۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه، هاوار بكه‌ن بۆ داواكارییه‌كانیان له پێناو ئازادی و له هه‌ر شوێنێك كه تیایدا ده‌ژین ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه. بۆ گیانی به‌رخودانی ژنان كه له ٨ی ئادار خۆی نیشاندا به رۆحی ئازادی له نه‌ورۆزدا گه‌وره‌تری بكه‌ن و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی ببه‌ن، ئێمه داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه بڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كان و نه‌ورۆز به جۆشه‌وه پیرۆز بكه‌ن.
نه‌ورۆزی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی مێژوویی له گه‌لی كورد، كوردستانیان و هه‌موو گه‌لان پیرۆز بێت".
له‌دوای ئاشكراكردنی نه‌خشه‌رێگاكه نوێنه‌رانی پارت و بزوتنه‌وه‌كان قسه‌یان كرد و روانگه‌ی خۆیان له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه ئاشكرا كرد.
هـ . ب