لەشکرکێشییەکان لە میدیاد و چیای باگۆک بەردەوامن

لە چیای باگۆکی مێردین ماوەی هەفتەیەکە هێرشە سەربازییەکان بەردەوامە. لە سنورەکانی نێوان ناوچەی میدیادی مێردین و ناوچەی هەزەخەی شڕنەخیش هێرشی سەربازی ئەنجام دەدرێت.

لە ناوچەی نسێبینی مێردین هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە کە هەفتەی پێشوو لە بەرزایەکانی چیای باگۆک دەستیپێکردووە. لەگەڵ نەبوونی بڕیاری پارێزگاریشدا داگیرکاری سەربازی لە هەرێمە قەدەغەکراوەکان بەردەوامە. ڕاگەیاندرا سوپا بە پاساوی 'ڕۆشتنە ناو هەرێمی سەربازییەوە' لە شوانێکان داوە کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی خۆی بووە.

لە هەرێمەکەدا لێگەڕین ئەنجام دەدرێت

لە هەرێمەکانی دکمەن، چالە و کەڤرا ماخۆلە جموجۆڵی سەربازی بەردەوامە. ڕاگەیاندرا سوپا لەو گۆڕەپانەدا کە گۆڕستانی گەریلای تێدایە جێگیربوون. هەروەها لەو جێگانەی جموجۆڵی سەربازی تێدایە کامێرای چاودێری جێگیرکراون و لە هەندێک ئەشکەوتیشدا گەڕان ئەنجامدراوە.

سوپا هەڕەشەی لە کۆچەرییەکان کردوە

لە لایەکی دیکەوە لە سنورەکانی نێوان ناوچەی میدیادی مێردین و ناوچەی هەزەخەی شڕنەخ هێرشە سەربازییەکان بەردەوامە و سوپا هەڕەشەی لە کۆچەرییەکانی هەرێمەکەی کردووە و ئاستەنگی بۆ مانەوە کاتییەکانیانی درووستکردووە.