لەسەر ئاسمانی مەخمور جموجووڵی فڕۆکەی چاودێری و هەلیکۆپتەر هەیە

لە شەوی ڕابردووەوە جموجووڵی فڕۆکەی چاودێری و هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی مەخمور زیادی کردووە.

لە شەوی ڕابردووەوە بە بەردەوامی فڕۆکەی چاودیری بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی رۆستەم جوودی (مەخمور) بەردەوامە.

نازانرێت فڕۆکەکانی چ هێزێک و دەوڵەتێکن و ئامانجی جموجووڵەکە چییە؟

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش جموجووڵی فڕۆکە چاودێری و هەلیکۆپتەرەکان بەردەوامە.

ف.ق