"لەو باوەڕەداین دوژمن شکست دەدەین"
شەهید ئارمانج جەمرە بەر لە شەهید بوونی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو: "لە تونێلەکان، شەڕکردن و بەرخۆدان شتێکە کە بە ئازادییەوە گرێدراوە، لەو باوەڕەداین دوژمن شکست دەدەین".
شەهید ئارمانج جەمرە بەر لە شەهید بوونی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو: "لە تونێلەکان، شەڕکردن و بەرخۆدان شتێکە کە بە ئازادییەوە گرێدراوە، لەو باوەڕەداین دوژمن شکست دەدەین".
شەهید ئارمانج جەمرە (فاتۆش زوگورڵی)، گەریلای یەژا ستار ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو. شەهید ئارمانج لە چاوپێکەوتنێکدا بەر لە شەهیدبوونی ڕایگەیاندبوو، "هەمیشە حەزم دەکرد ببم بە گەریلایەک لە زاگرۆس".
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کاتێک لە ئەکادیمیا بووم، هەمیشە دەموت ئەگەر پێشنیاری چوون بۆ سەر ئەرکەکەم قبوڵ نەکرێت هیوادارم ڕێکخستن بمنێرێت بۆ چیاکانی زاگرۆس. هەموو ژیانم لە ڕێکخستندا لە لایەک، بەڵام بۆ من مانەوەم لە تونێلەکانی شەڕ لەگەڵ هەڤاڵانی فیدایی شایانی هەموو شتێکە. لەو تونێلانەدا شەڕکردن و بەرخۆدان شتێکە کە بە ئازادییەوە گرێدراوە.
شەهید ئارمانج باسی لەوەشکردووە، "ڕاستە هەموومان لە چیاکان تێکۆشان دەکەین، هەموو ساتێک ئەگەری شەهیدبوون هەیە. بەڵام ئەو هەڤاڵانەی نێو تونێلەکان زیاتر هەستی پێدەکەن و ڕووبەڕووی دەبنەوە. لێگەڕین و خواستی ئەو هەڤاڵانە ئازادییە. بێگومان پێش هەموو شتێک مرۆڤ دەیەوێت لەگەڵیان بێت. هەموو هەڤاڵانمان لێرە ئەوەیان دەوێت. لەو باوەڕەداین دوژمن شکست دەدەین، ئەو دوژمنە دەبێت لەوێ شکستی پێبهێنرێت و شکستیشی پێدەهێنرێت".