ماک کردنە ئامانجی بەکرێگیراوێکی لە ئامەد گرتەئەستۆ

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان چالاکی چەکداری ٢٦ی تشرینی دووەم لە رەزان، کە لە دژی کەسێک بە ناوی یوکسەل بایراک (سەیدا) ئەنجامدرا، لە ئەستۆ گرت.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چالاکییە چەکدارییەکەی ٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە ناوچەی رەزانی ئامەدی لە دژی کەسێک بە ناوی یوکسەل بایراک لە ئەستۆ گرت. زانرا کە ناسناوی یوکسەل بایراک 'سەیدا'یە.

ماک باسی لەوەکرد، کە یوکسەل بە چەکی کەسی کراوەتە ئامانج و دەستنیشان کراوە کە ئەو کەسە بەناوی یوکسەل بایراک لە ژێر ناسنامەی جەردەوانیدا هاوکاری هەواڵگری میتی کردبوو.

راگەیەندرا کە لە رووداوەکەدا ٧ گولـلە بەر بایراک کەوتووە و لەو نەخۆشخانەی لە ژێر چاودێریدا بووە، تووشی مردنی مێشک بووە.

ماک ئەوەشی خستەووەتەڕوو، کە ئەو کۆنترایە دەستی لە شەهیدکردنی چەند گەریلا، گرتن و ئەشکەنجەدانی چەندین هاووڵاتیدا هەبووە. هاوکات باسی لەوەشکردووە یوکسەل بایراک سەرۆکایەتی هەرێمی باشور رۆژهەڵاتی کۆمەڵەی بزوتنەوەی یەکێتی هێزە نەتەوەپەرستەکانی کردووە و لە چەندین تاوانەوە وەک بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە تێوەگلاوە و لە فراوانکردنی تۆڕەکانی سیخۆڕی و شەڕی تایبەتیشدا رۆڵی هەبووە.

ماک ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بەکرێگیراوە لەلایەن جەنگاوەرانیانەوە ماوەیەک بوو خرابووە ژێر چاودێرییەوە و لە تۆڵەی شەهیدکردنی چەند گەریلایەک بە سزاگەیەندراوە.

ماک لە کۆتاییدا رایگەیاندووە، "ئەوانەی ئەوانەی هاوبەشن لە کردەوە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورکدا با باش بزانن کە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەر گەریلایەکی شەهید دەکەینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ خائینان دەکەین".