ماک کەرستە و ئامرازەکانی سیخوڕی کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایگەیاند، کە فۆتۆکەمین، سێنسۆر و کامێرای تەرماڵ کە لە دژی گەریلا بەکاردەهێندرێن، دەستنیشان کراون و لەناوبراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "فۆتۆکەمین، سێنسۆر و کامێرای تەرماڵ کە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆ سیخوڕی لە گۆڕەپانەکانی گەریلا دانراون، لە کاتی جیاجیادا لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە دەستنیشان کراون و لەناوبراون.

ماک لە راگەیەندراوەکەدا بانگەوازی ئاراستەی گەلی کورد و گەنجان کردووە و رایگەیاندووە: "تائێمە خاکی کوردستان لە دوژمن پاکدەکەینەوە، ئامرازە تەکنەلۆژیاییەکانیان دەکەینە ئامانج".

ماک لە رێگەی راگەیەندراوەکەی جەژنی نەورۆزی لەگەلی کورد پیرۆز کردووە و راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە، "بەتایبەتی گەنجان، داوا لە هەموو وڵاتپارێزان دەکەین کە لە دژی دوژمن لە ریزەکانی ماکدا بە گیانی سەرهەڵدان خۆیان رێکبخەن و دەست بە چالاکی بکەن".

هـ. ب