ماک لە گەڤەر حەشارگەیەکی وێنەگرتن، لە فارقینیش بارهەڵگرێکی لەناوبرد

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایگەیاند لەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ حەشارگەیەکی وێنەگری لەناوچەی فارقینی ئامەدیش بارهەڵگرێکی 'فاشیستان'یان لەناوبرد.

لە راگەیەندراوی جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لەسەر چالاکیەکانی گەڤەر و فارقین هاتووە:

"جەنگاوەرانمان ٢٧ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری گوندی پاڵای ناوچەی گەڤەر لە شوێنێک لە نزیک قەرەقۆڵی داگیرکەران، لە دژی حەشارگەیەکی وێنەکێشان چالاکییان کرد. لە ئەنجامدا ئامێرەکە لەناوبرا. ئەو تەکنەلۆژیایەی کە لە دژی گەریکانی ئازادی بەکاردەهێندرێت، دەکرێتە ئامانجی ئێمە.

جەنگاوەرانمان ٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە بەرامبەر بارهەڵگرێتی فاشیستەکان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا بارهەڵگرێک بە بارەکەیەوە لەناوبرا".