ماک لە گەڤەر لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە چەکی سوک و نارنجۆک لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. راگەیەندرا کە چالاکیەکە بۆ پێشوازی لە ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ئاب ئەنجامدراوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە چەکی سوک و نارنجۆک لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. راگەیەندرا کە چالاکیەکە بۆ پێشوازی لە ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ئاب ئەنجامدراوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، "٤ی ئاب دەوروبەری کاتژمێر ٢٣:٠٠ جەنگاوەرانمان لە گەڤەر لە بەرامبەر بنکەی پۆلیسی ٧٥.ییل لە گەڕەکی کشڵای گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە. جەنگاوەرانمان بە نارنجۆک و چەکی دەستی بە شێوەی کاریگەر بینای بنکەکە و بەشی پشکنینیان کردووەتە ئامانج".
ماک ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئەنجامی نارنجۆکەکان و دەستڕێژی گولـلەدا بە روونی دەرکەوتووە بیناکان زیانیان بەرکەوتووە و لانیکەم دوو داگیرکەریش برینداربوون. دوای چالاکیەکە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جەنگاوەران لە شوێنەکە کشاونەتەوە و داگیرکەران بۆ ماوەیەکی زۆر بە ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و گوشاریان خستووەتە سەر گەل.
ماک باسی لەوەشکردووە، کە بەو چالاکیەیان بەرەوپێشوازی ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ئاب رۆیشتوون و ئەوەی خستووەتەڕوو، "رۆژ رۆژی بینینی رێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازادە. وەرن هەموومان پێکەوە لەو شەڕەدا بەشداربین و خیانەت و داگیرکەری لە کوردستان بکەینە دەرەوە".