مانگرتن لە خواردن لە مەخمور بە بەشداربوونی گروپێکی نوێ بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مانگرتن لە خواردن لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەفتەیەکی تێپەڕان. چالاکییەکە بە بەشداری گروپی نوێ بەردەوامە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مانگرتن لە خواردن لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەفتەیەکی تێپەڕان. چالاکییەکە بە بەشداری گروپی نوێ بەردەوامە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، هەفتەیەکی پڕکردەوە.
بەر لەوەی چالاکییەکە دەستاودەستی تێدا بکرێت بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان گیرا. دوای رێزلێنانەکە بە نوێنەرایەتی گروپی چوارەم شەمزین شین قسەی کرد.
شەمزین شین لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزەکە کرد و رایگەیاند، " بومەلەرزەیەکی گەورە لە باکور و رۆژئاوای کوردستانی داوە، هەروەها کاریگەریشی کردووەتەسەر ناوچەکانی دیکە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ماوەیەکی زۆرە کە هیچ زانیارییەکمان لەبارە رێبەرایەتیمانەوە نییە، تەنیا لەم مانگە ڕەشە و تاریکەی هێرش بۆ سەر رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و شۆڕشی گەلی کورد ئەنجام نادرێت، تا سەرۆکمان بە شێوەی جەستەیی ئازاد نەکەین ئێمە بە هەموو جۆرێک چالاکییەکانمان درێژە پێدەدەین".
دوای قسەکان چالاکییەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' . ' کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات'، 'ژن، ژیان، ئازادی" دەستاودەستی تێداکرا.
هـ . ب