مانگرتنی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر پێی نایە ٤٧مین ڕۆژ
مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، کە لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر زیندانی کراون، لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان ٤٧ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.
مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، کە لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر زیندانی کراون، لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان ٤٧ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژ بە داغ و ئەر، کە لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر زیندانیی کراون بەردەوامە، داغ و ئەر لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، لە ۱۸ـی ئایارەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
داغ و ئەر، لە زینداندا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان و ئەشکەنجە دانیان، لە ۲۸ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی داواکەیان پەسەندکرا، دوای ١٤ڕۆژ دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت.
بۆ جاری دووەم داغ و ئەر، لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان لە زینداندا، لە ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢ەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد تا مردن، لە پاش نۆ ڕۆژ کە داواکارییەکەیان جێبەجێ کرا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
لە ئێستادا بۆ جاری سێیەم لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، ماوەی ٤٧ڕۆژە مانیان لە خورادن گرتووە و هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستیانەوە نییە.
لە ۱۷ـی تەمووزی ۲۰۱۹، عوسمان کۆسە بەرپرسێکی گەورەی هەواڵگریی میتی تورک، لە هەولێر کوژرا، دوای ئەم ڕووداوە پەدەکە دوو کوردی وڵاتپارێزی باکووری کوردستانی لە شاری هەولێر دەستگیر کرد، بە ناوەکانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر و سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاند.