مه‌زڵووم دۆغان؛ شۆڕشێك كە لەزیندانەوە بە ئاگری جەستەی نەورۆزی پیرۆز كرد

لەمێژووی نوێی كوردستاندا؛ شۆڕشگێڕانێك بوونیان هەیە كە بەواتای سیمبۆلەكانی نەورۆز دەناسرێن. مه‌زڵووم دۆغان، زەكیە ئاڵكان، رەخشان دەمیرل، سەما یوجە، روناهی و بریڤان لەو كەسانەن كە رێگەیان نەدا مه‌شخه‌ڵی نەورۆزی كاوە ئاسنگەر بكوژێته‌وه‌.

مه‌زڵووم دۆغان ساڵی ١٩٥٥ی زائینی لەگوندێكی نێوان دێرسیم و خارپوت لەدایكبووە. قۆناخەكانی خوێندنی لەهەرێمی قەرەچوبان تەواو كردووە و دواییش چووە زانكۆی بەشی ئابوری ئەنكەرە. مه‌زڵووم دۆغان لەزانكۆدا رێبەر ئۆجالان دەناسێت و لەساڵی ١٩٧٣ لەبەنداوی چووبوكی ئەنكەرە بڕیار لەسەر درۆستكردنی گروپێك دەدەن.
یەكەم هەنگاوەكانی كادیرە سەرەتایەكان كە پێیان دەڵێین ئاپۆیی، لێكۆڵینەوەیە لەسەر مێژووی كوردستان و بەیانكردنی پرسیارگەلێك لەبواری چۆنیەتی ئازادی گەلی كوردە. ئەم بەرپرسیاریەتیە زۆرینەی كات لەئەستۆی مەزلووم دۆغانە كە ناوەرۆكی ئەو پەرتووكانەی دەیانخوێنێتەوە دەیگڕێنیتەوە بۆ هەڤاڵەكانی. هەڤاڵەكانی پێ دەڵێن پەرتووكخانەی گەڕۆك. ئەو بۆ بەردەوامی تێكۆشان دەچێتە باتمان.
مەزلووم دۆغان لەپرۆسەی دادگایەكەی دا لەتوركیا دەڵێت:" لەباتماندا كێم دەبینی بەدوی دەكەوتم و هەوڵمدەدا قازانجی بكەم. دەموویست لەو كەسانە كادێریكی رێكخستنی درۆست بكەم. دەمەویست كۆمەڵگەیەك بۆنیاد بنێم هەری كەم لەناو ئەو كەسانەیدا كە خۆیان پەیوەست بەئامانجەكانی چینی كرێكارەوە دەبینن. پێش من"حەقی قەرار" چووبووە باتمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی زمانی كوردی نەدەزانی، خەڵكی پێیان وتبوو ئەو چۆن بۆ گەلی كورد پرۆپاگەندە دەكات لەكاتێكدا كە خۆی كوردی نازانێت. بەمشێوەیەش ئەویان تاوانبار و لۆمە دەكرد، بۆیەش هەڤاڵ حەقی لەباتمان دەركەوت و من چوومە شوێنەكەی ئەو.
مه‌زڵووم دۆغان بەتایبەتمەندیەكانی خۆی، دڵنزمی، فیداكاری و روشنبیری و شۆڕشگێڕیەكەی سەركەوتوو بوو لەوەی كە زۆرێك لەگەنجانی باتمان كە خەڵك بەو شوێنە دەڵێن ئیلح لەدەوروبەری خۆی كۆكردبووە. ئەو لەساڵی ١٩٧٦ كۆمەڵەیەك لە خوێندكارانی ناوەندی لەئیلح پێكهێنا.
مه‌زڵووم دۆغان لەبیرەوەریەكانی خۆیدا لەقۆناخی زیندانی بوونیدا نووسیوویەتی؛ بەجاران لەژێر بانی ئاسماندا خەوتووە و برسیی بووە؛ چۆنكە پارەیەكی نەبووە خواردنی پێ بكڕێت. ئەو لەو هەڵ و مەرجە زەحمەتەدا سەرقاڵی بۆنیادنان و تێكۆشانی رێكخستنی بووە.
مه‌زڵووم دۆغان لەكۆنگرەی یەكەمی پەكەكەدا لە ٢٧ی نوامبەری ١٩٧٩ بووە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە و لەسپتەمبەری هەمانساڵدا دەستگیركرا و گۆازرایەوە زیندانی ئامەد. شوێنێك كە بەبەرخۆدانی خۆی، مێژووی ئافراند. لەزینداندا بەهەموو شێوەیەك رووبەرووی وەحشیانەترین ئەشكەنجەكان رووبەروو بوویەوە، لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢دا بەچەند دەنگە شەقارتە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدا بۆ داگیرساندنی ئاگری نەورۆز، چونكە دەوڵەتی داگیركەری تورك بەهەموو شێوەیەك گەلی كورد و نەورۆزی قەبوڵ نەدەكرد. ئەم كاردانەوەی مه‌زڵووم دۆغان ئاگرێكی لەدەرەوەی زیندان داگیرساند. دوابەدوای شەهیدبوونی مه‌زڵووم دۆغان، زیندانیانی تر وەكو فەرهاد كۆرتای، ئەشرەف ئیناك، نەجمی ئۆتەر و محمود زەنگین یش ئاگریان لەجەستەیان بەردا و هاوكات لەژوئیە ئەو ساڵە، ژمارەیەك لەكادیر پێشەنگەكان لەوانە؛ محەمەد خەیری دۆرمۆش و كەماڵ پیر لەزینداندا دەستیان بە رۆژی مردن گرت.
هـ .ب