مەخمورییەکان لە نەورۆزیشدا شەهیدەکانیان لەبیر نەکرد و یادیان کردنەوە
دانیشتوانی مەخمور بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکەوتن و مۆمیان لەسەر مەزاری شەهیدان داگیرساند.
دانیشتوانی مەخمور بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکەوتن و مۆمیان لەسەر مەزاری شەهیدان داگیرساند.
ئێوارەی دوێنێ، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە لایەن دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی مەخمورەوە یادی شەهیدان کرایەوە.
دانیشتوانی کامپەکە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیانکردن بە بەرز راگرتنی یادی شەهیدان. دوای ئەوە مۆمیان لەسەر مەزاری شەهیدان داگیرساند.
لە مەراسیمەکەدا ئەحمەد ئۆرهان باوکی شەهید خەبات مارینوس وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "جەژنی نەورۆز جەژنی بندەستەکان و چەوساوەکانە. ئەو ئاگرەی کاوەی ئاسنگەر هەڵیکردووە تا ئەمڕۆ لەلایەن تەڤگەری ئازادیی کوردستانەوە گەشاوەتر دەکرێت. هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان بە فیداکاری و تێکۆشانێکی بێ هاوتا بە ئاگری جەستەی خۆی ئەو تێکۆشانەى بڵند کرد و گەیاندییە بەرزترین لوتکە. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ ئاگری سەرکەوتن لە شاخ و شارەکاندا ڕوو لە زیادبوون و گەشانەوە دەکات. ئێمە وەک گەلی کورد هەرگیز ڕێگە نادەین ئەم ئاگرە بکوژێتەوە. ئەم نەورۆزە لە سەرۆک ئاپۆ و شەهیدان و گەلی کورد پیرۆز دەکەین".
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت