مەلا ئاندان: ئاکەپە ئایین بەکاردەهێنێت
مەلا یوسف ئاندان ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (دیک) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە هەستیارییە ئاینییەکانی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە پڕوپاگەندە دەکات و وتی، "قورئانیان بۆ خۆیان کردووەتە قەڵغان".
مەلا یوسف ئاندان ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (دیک) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە هەستیارییە ئاینییەکانی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە پڕوپاگەندە دەکات و وتی، "قورئانیان بۆ خۆیان کردووەتە قەڵغان".
مەلا یوسف ئاندان ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (دیک) ڕەخنەی لە ئەردۆغان و ئاکەپەیەکان گرت، کە هەستیارییەکانی ئایین بەکاردەهێن و بەوە سیاسەت دەکەن.
مەلا یوسف ئاندان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، هەزار ساڵە ئایینی ئیسلام لەلایەن دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیاوە بەکاردەهێنرێت و وەک ماددەیەک و کەرەستەیەکی سیاسەت بەکارهێنراوە و وتی، "ئەو بازرگانە ئایینیانە، موسڵمانی بێ ئیسلامن. دەوڵەت و بازرگانە ئاینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا قورئانیان کردووەتە قەڵغان بۆ خۆیان، بەڵام ئەم کتێبە پیرۆزە بۆ ڕژێمەکانیان ناکەنە ڕفرێنس. چۆن بۆیان بگونجێت و بەپێی حساباتی خۆیان بەکاری دەهێنن؟ شەڕ دەستپێدەکەن، خەڵک دەکوژن، بازرگانی دەکەن و هەموو ئەوانەش لەژێر ناوی ئاییندا دەکەن، هەوڵ دەدەن بەوەش کۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنن."
ئاندان ئاماژەی بە ڕووداێک کرد، کە کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت بۆ سەرۆکایەتی لە سەردانێکیدا بۆ شوێنێک بەبێ مەبەست پێ بەر بەرماڵێک کەوت و لەوبارەیەوە و وتی، " بۆ موسوڵمانان هەموو شوێنێک بەرماڵە. هەروەها خاوێنترین بەرماڵیش خاکە. خۆی هەر کەسێک ئەو بەرماڵە ببینێت، پێی پیادا نانێت. بەهۆی ڕێزی خۆیشیەوە بێت باوەڕ ناکەم کەسێکی ئاتائیستیش پێی پیادا بنێت. بەرماڵ ئەرکی نییە. بازرگانانی ئایین ئەم شتانەیان بۆ خۆیان کردووە بە ئامڕاز. بەداخەوە خەڵکیش زانیاری تەواویان لەو بارەیەوە نییە. ئەمەش کەموکوڕیی ئێمەیە. ئەگەر ئێمه لەو بابەت و بوارانەدا مرۆڤەکانمان هۆشیار بکردایەتەوە، ئەمڕۆ مشتومڕیان لەسەر ئەمە نەدەکرد".
ژ.ت