ئامەد مەلازگرد یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتێک لە بەرامبەرماندایە، کە لە دەرەوە یارمەتی وەردەگرێت و هەموو جۆرە دەرفەتێکی هەیە. مەلازگرد وتی: "ئێمە هەرگیز نەمانوتوە دوژمن ناتوانێت بچێت بۆ هیچ شوێنێک، بەڵام بەبێ باج ناتوانێت بکەوێتە هیچ شوێنێک. بە دڵنیاییەوە باجی هەموو هەنگاوەکانیان دەدەن. کاتێکیش شەڕ درێژە بکێشێت توندوتیژی و گورزە کاریگەرییەکانیشی زیاتر دەبێت".
ئامەد مەلازگرد یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
قسەکانی مەلازگرد بەم شێوەیەیە:
ڕۆحی ١٤ی تەمووز میراتێکە
مانگی تەمووز بۆ ئێمە مانگێکە، کە مێژوو سەرلەنوێ بە بەرخۆدانێکی داستانی و ئەفسانییەوە نووسراوەتەوە. ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە دژی ئەو فاشیزمەی لە زیندانی ئامەددا دەسەپێنرا، مەزڵوم دۆغان بە چالاکییەکی مێژووی لە نەورۆزدا ئاگری ئازادیی زیندوو کردەوە. دوای هەڤاڵ مەزڵوم بە پێشەنگایەتیی فەرهاد کورتای چوار شۆڕشگێڕەکە چالاکیان کرد. پاشان بە پێشەنگایەتیی محەمەد خەیری دورمووش و کەمال پیر، کە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوون لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا ڕۆژووی مردنی گەورەیان دەستپێکرد. بەم شێوەیە بەرامبەر بە دڕندەیی کۆماری تورکیا ملیان دانەنەواند و لە ناو پەکەکەدا ڕۆحی فیدایبوونیان پەکەکەدا بنیادنا و ئەم ڕۆحەیان کردە هێڵێک. بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتووخواز و گەلانی چەوساوە ئەو ڕۆحی بەرخۆدانەیان کرد بە میراتێک و بۆیان بەجێهێشتن و بۆ ئەوان بووە هیوا و ئومێد.
گەریلا بەو ڕۆحەوە دەجەنگێت
لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا ١٧ی نیسان لە ئاسمانەوە بە ٥٥ فڕۆکەی جەنگی و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و لە زەوییەوە بە تانک و تۆپ و مووشەکی دوورمەودا هێرشی چڕی دەستپێکرد. لە بەرەبەیانی ١٧ی نیسانەوە هێرشی داگیرکاریی لە زەوییەوە دەستیپێکردووە و ئەو هێرشانە ٣ مانگیان تێپەڕاندووە. ئەمڕۆ شەڕ و بەرخۆدانی مەزن لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بە ڕۆحی بەرخۆدانێک، کە ٤٠ ساڵ لەوە پێش هەڤاڵ خەیری و کەمال لە زینداندا بونیاتیان نابوو، لەسەر هێڵی فیدایی زیلان بەردەوامە. پێش هەموو شتێک لە کەسایەتیی هەڤاڵ کەمال و خەیری دا بە رێزەوە یادی هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە، کە لەسەر هێڵی پەکەکە قارەمانانە دەجەنگن و شەهید دەبن و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەمەوە، کە کوردستانێکی ئازاد بە ڕۆحی بەرخۆدان بنیاد بنێین، کە ئەو ڕۆحەیان بۆ ئێمە بە جێهێشتووە.
بەکارهێنانی هەموو جۆرە شێواز و میتۆدێکی بەدەر لە ئەخلاق لەلایەن سوپای تورکەوە
لە سێ مانگی ڕابردوودا سوپای تورک، کە لەلایەن ناتۆوە پشتیوانیی لێدەکرێت، هێرشی زۆر دڕندانە و نامەردانەى ئەنجامدا. گەریلا بەرامبەر ئەو هێرشانەدا لە سەختترین هەلومەرجدا بە ئیمکانیەتی کەم و بچوێک بەرخۆدانی گەورەیان لە خۆیان نیشاندا و گورزی قورسیان لە دوژمن دا. دوژمن ڕۆیشتبێتە هەر گرد و گۆڕەپانێک گورزی قورسی لێدراوە. هێشتاش لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕی قورس بەردەوامە. هێزە تایبەتەکان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە و هێزی سەربازیی پڕۆفیشناڵی بە مۆدێرنترین تەکنیک، کە لەلایەن ناتۆوە پێیدراوە، لە دژی گەریلاکان سەرکەوتوو نەبوون.
خیانەتکارانی کوردیش بەناوی جەردەوانانەوە بەشداری ئەو شەڕەیان پێدەکرێت. هەروەها چەتەکانی داعش و هێزە پاشماوەکانیان، چەتەکانی نوسرە، کە لە سوریاوە هێناویانن و بە پارە شەڕیان بۆ دەکەن، لەو شەڕەدا بەکار دەهێنن. هەرچەندە کۆماری تورکیا زۆر هێز و تەکنیک بەکاردەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر گەریلا تێکدەشکێن و دەبەزن، لەبەر ئەوەش چەکی کیمیایی، فۆسفۆری و چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی بەکاردەهێنێت. لە دژی بەرخۆدان لە تونێلەکانی شەڕدا بە فڕۆکەی جەنگی، بە فڕۆکەی چاودێری، بەتۆپ، و بە هاوەن و بە هیچ یەک لە شێواز و میتۆدەکانیان ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە، پەنا دەبنە بەر هەر جۆرە شێواز و میتۆدێکی بەدەر لە ئەخلاق، کە ئەوەش بە مانای تاوانی جەنگ دێت.
هاوبەشەکانی تاوان چەتە چوار کەسییەکەن
کۆماری تورکیا لەم شەڕەدا تەنها نیە. لە دوایین کۆبوونەوەی ناتۆدا بە شێوەیەکی ڕوون و کۆنکرێتی دەرکەوت، کە لە دژی کورد دید و چەمکێکی نێونەتەوەیی هەیە. لەلایەکەوە گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکەن، لەلایەکی ترەوە ئەشکەنجەی سەخت لە دژی هەڤاڵان و وڵاتپارێزان لە زیندانەکان بەڕێوەدەبەن، لە دژی گەلی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی، هەوڵی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەگەریی ئازاد، شەڕی لەناوبردن و پاکتاوکردنی گشتی بەردەوامە. ئەو ڕاستییەش ئەوە دەسەلمێنێت، کە هێزە نێونەتەوەییەکان ڕێگەیان بۆ چەتەکانی ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کردووەتەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێکی دژ بە مرۆڤایەتی و بەدەر لە مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن. ئەو چوار چەتەیە، کە لە تەیب ئەردۆغان، دەوڵەت باخچەلی، سولەیمان سۆیلو و خولوسی ئاکار پێکدێن، کارە بەدەر لە ئەخلاق و نامڕۆڤانەکانیان بەرامبەر بە تەرمی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ماڵپەڕەکانیاندا بڵاودەکەنەوە. تەرمی گەریلا شەهیدەکان بە تەوەر پارچە پارچە دەکەن، بە چەقۆ دەیانبڕن و ئەمە تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، پێویستە ڕای گشتی دیموکراتیک و ڕۆژنامەنووسان ئەوە ڕیسوا بکەن، چونکە ئەوە ئابڕوچوونێکی زۆر گەورەیە. دەبێت هەمیشە ئەوە لە ڕۆژەڤ و بەرنامەى کارەکاندا بهێڵنەوە و باسی بکەن. کۆمارێکی تورکیا لە بەرامبەرماندایە، کە خاوەنداری لە تەرمی سەربازەکانی خۆی نکات، تەرمی سەربازەکانی لە کەندەڵانەکانەوە هەڵدەداتە خوارەوە، بە فڕۆکە بۆردومانیان دەکات. سەرەڕای ئەو هەموو تاوانە جەنگییانە، هێزە نێونەتەوەییەکان چاوی خۆیان لەو تاوانانە کوێر کردووە، بەڵام ئەوانیش بەو چاوپۆشییەیان دەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانە.
دۆخی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ
هێرشی داگیركه‌ری له‌سه‌ره‌تادا له رۆژهه‌ڵاتی زاپ ده‌ستیپێكرد. دوژمن له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا له‌وێ ته‌نگیپێهه‌ڵچنرا و به‌دوای رێگه‌یه‌كدا گه‌ڕا:
* هێرشی داگیركه‌ری خۆی به‌ره‌و شاخی هه‌كاری و رۆژئاوای زاپ به‌رفراوان كرد. له‌سه‌ر هێڵی شه‌هید شاهین به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ باگه‌ر و ئاڤزه‌م گورزی زۆر قورس له دوژمن وه‌شێنرا، ته‌رمه‌كانی دوژمن له تونێله‌كاندا مانه‌وه، كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ریان هه‌ڵگیرانه‌وه. دوژمن چه‌نده‌ش هه‌وڵیدا بكه‌وێته ناو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پوچه‌ڵ كرانوه. دوژمن له ده‌یان جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا و كاتێك نه‌یتوانی ئه‌نجامی به‌ده‌ستبهێنێت، به ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ویستی ئیراده‌ی فیداییه‌كان له شه‌هید شاهین بشكێنێت.
* له شاخی جه‌هه‌نه‌م دوژمن زۆر په‌سنی یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی خۆی دا له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن، هێرشه‌كانیان رووبه‌ڕووی به‌رخودانی گروپێكی گه‌ریلا بووه. گه‌ریلا چووه سه‌ر ئه‌و هێزه، به چالاكی به‌هێز و به تاكتیكی داهێنه‌رانه له دوژمنی دا و ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
* له چیاڕه‌ش كاتێك سه‌ربازه‌كان كه‌وتنه گۆڕه‌پانه‌كه گورزی دژواریان لێدرا. له ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر هه‌ڤاڵانمان سێ مانگه هێرشی دڕندانه و ناجوامێرانه‌ی دوژمن پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و له به‌رخودانێكی گه‌وره‌دان. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌غه به‌كارده‌هێنن دوژمن ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، له ئه‌شكه‌وتی برینداران به حه‌فاره و كه‌لوپه‌لی زریپۆش ده‌یه‌وێت بێته سه‌ره‌وه.
* به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ سێ مانگ له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا به‌رده‌وامه. دوژمن له‌و تونێلانه‌دا گازی ژه‌هراوی به‌كارده‌هێنێت، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ده‌كات، له ده‌رگای تونێله‌كان ته‌گه‌ر ده‌سوتێنێت، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی هه‌ڤاڵان له وه‌ررخه‌لی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. كاتێك دوژمن ده‌یه‌وێت بچێته ناو تونێله‌كانه‌وه له به‌رامبه‌ر دوژمن چالاكی ده‌كه‌ن، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له سه‌ر دوژمن هه‌ڵده‌گرنه‌وه. دوژمن هه‌موو توانای خۆی به‌كارده‌هێنێت و ٩٠ رۆژه ناتوانێت ئه‌و شاخه بخات.
* كاتێك رووده‌كاته چه‌مچۆ هه‌ڤالان له‌وێ خۆڕاگری ده‌كه‌ن، گورزی قورس له دوژمن ده‌ده‌ن، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی زریپۆشی دوژمن له‌ناوبراوه. له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه له‌و گۆڕه‌پانه تێكهه‌ڵچوون به‌رده‌وامه.
* دوژمن به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هێرشی كرده سه‌ر كۆكه‌ڕی و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه به‌س نه‌بێت بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌ڵدا، كاتێك به‌وانه‌ش ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێنا گاز و چه‌كی ژه‌هراوی به‌كارهێنا. له گۆڕه‌پانی كۆكه‌ڕێ شه‌ڕێكی زۆر جدی و له نزیكه‌وه ده‌كرێت و گورزی قورس له دوژمن ده‌وه‌شێنرێت. زۆر جار دوژمن له‌وێ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه. دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوو نیشان بدات، بۆمبی تێرمۆباریكی به‌كارهێنا و ویستی سه‌ربكه‌وێت.
دوژمن له رۆژئاوای زاپیش ده‌ستی به داگیركاری كرد
له‌لایه‌كه‌وه شه‌ڕی تونێله‌كان ده‌كرا، له‌لایه‌كیشه‌وه تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له ژێر فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و فڕۆكه‌ی سیخوڕی بێ چه‌ك و هه‌وره‌ها هێرشبه‌ر به تاكتیكی به‌هێز چالاكیان كرد و گورزی قورسیان له دوژمن‌دا. دوژمن ده‌یوت گوایه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كاتێك به‌ره‌وڕووی به‌رخودانێكی به‌م جۆره بووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوو نیشان بدات به‌ره‌و رۆژئاوای زاپ هێرشه‌كانی فراوان كرد. له هه‌موو شاخه‌كان له رۆژئاوای زاپ كاتێك سه‌ربازیان له گۆڕه‌پانه‌كه دانا، گورزی قورسیان به‌ركه‌وت. هه‌ندیچك له ته‌رمه‌كانیان هێشتا له دۆڵه‌كاندان.
ته‌رمی هێزه‌كانی دوژمن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دایه
هه‌ڤاڵان له شاخی ئامێدی هه‌ندێك ته‌رمیان خسته ده‌ست و ئه‌و ته‌رمانه هێشتاش به ده‌ست هه‌ڤالانه‌وه‌ن. ئێمه هه‌رگیز نه‌مانوت كه دوژمن ناتوانێت بێت. ده‌وڵه‌ته، ده‌رفه‌ت و توانای هه‌یه، له ده‌ره‌وه هاوكاری وه‌رده‌گرێت، دوژمن به بێ باج ناكه‌وێته هیچ شوێنێكه‌وه. باجی هه‌موو هه‌نگاوێكی ده‌دات. كاتێك شه‌ڕ درێژه بكێشێت و توندوتیژیی ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت.
له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر هه‌ڤاڵی به‌نرخمان به رۆحی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز و له‌سه‌ر هێڵی فیدایی زیلان له شه‌ڕدا شه‌هیدبوون. ره‌نگه دوژمن كه‌وتبێته هه‌ندێك شوێن به‌ڵام به‌رخودان به‌رده‌وام ده‌بێت. گه‌ریلا له هه‌موو شوێنێكه و له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدایه. له چیا، شار، شه‌قام به‌رخودان گه‌ش ده‌كات. په‌یوه‌ستبوونی ئێمه به هه‌ڤاڵانی شه‌هید ئه‌مه‌یه".
ژ.ت