منداڵێک لە لایەن دوکاندارێکەوە بە فیشەک کوژرا

لە دیلۆکی باکوری کوردستان ئەمیر باقی بایندری تەمەن ١٠ ساڵ لە گەڕەکی گوزەلڤادی لەلایەن دوکاندارێکەوە کوژرا.

لە دیلۆک ئەمیر باقی بایندری تەمەن ١٠ ساڵ کاتێک لە سەر شەقام یاری دەکرد بە بیانووی ئەوەی "هاروهاجی و دەنگەدەنگی کردووە' لەلایەن دوکاندارێکی گەڕەکەکەوە بە فیشەک کوژرا.

رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی گوزەلڤادی روویداوە. دوکانداری بکوژ لە گەڕەکەکە دوکانی سەوزە و میوەی هەبوو. کاتێک ئەمیر باقی بایندر کایەی دەکرد، بکوژەکە بە دەنگی یاریکردنەکەی توڕە بووە و بە چەک فیشەکێکی پێوەناوە و لە شوێنەکە هەڵاتووە. تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کراون و منداڵەکەیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. منداڵەکە ژیانی لەدەستداوە و تەرمەکە لە پزیشکی دادی شارەکەیە.