مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی گوڵستان تارا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک تەرمی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا بەڕێکرا بۆ باکووری کوردستان.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک تەرمی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا بەڕێکرا بۆ باکووری کوردستان.
مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید گوڵستان تارا، هاوڕێی و هاوخەباتانی هەردوو ڕۆژنامەوانانی ئازاد (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکان لە پارکی ئازادی دەستیپێکرد.
سەرەتایی مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامری, گوڵستان نامرێ" و "ژن ژیان ئازادی" پێشوازی لە تەرمی گوڵستان تارا کرا.
لە مەراسیمەکەدا بەناوی بنەماڵەیی شەهید تارا، ئەحمەد تەکیکی برای شەهید گوڵستان تارا قسەیکرد و وێڕایی سوپاس کردنی ئامادەبوانی مەراسیمەکە، سوپاسی هاوکارییەکانی کۆمپانیایی چەتری کرد و وتی: "ئەمڕۆ تەرمی پیرۆزی گوڵستانی خوشکم دەبەینەوە بۆ زێدی خۆی لە باتمانی ئیلح، لەوێ بە خاکی دایکی شاد دەبێتەوە."
دواتر بەناوی کۆمپانیایی چەترەوە کەمال حەمە رەزا سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید و هەموو گەلی کورد دەربڕی و بەڵێنی درێژەدان بە خەباتی ڕێگەی هەردوو شەهید گوڵستان و هیرۆیی دووپاتکردەوە.
هەر لە مەراسیمەکەدا سنور عەبدولرەحمان بەناوی ڕۆژنامەوانانی ژن لە باشووری کوردستان قسەیکرد و وتی: "گوڵستان بوو بە خوێندنگەیی پێگەیاندنی ڕۆژنامەوانانی ئازاد، وەک ئازادیخوازن درێژە پێدەری پەیامی گوڵستان هێرۆ دەبینین."
هەر لە مەراسیمەکەدا کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی قسەیکرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی هەردوو شەهید دەربڕی و وتی: "ڕۆژنامەوانی ئازاد لە هەر جێگەیەک بێت دەبێتە ئامانجی دەوڵەتانی داگیرکەر، بۆیە وەک سەندیکایی ڕۆژنامەوانان دووژمنانی گەلی کورد دڵنیا دەکەینەوە خوێنی هەردوو ڕۆژنامەوان گوڵستان و هێرۆ بە فیڕۆ ناڕوات و هەمیشە بەردەوام دەبین لە دەرخستی ڕاستی و حەقیقەت."
لە کۆتاییدا بە درووشمی 'ژن ژیان ئازادی'یەوە گوڵ لەسەر تەرمی شەهید گوڵستان تارا دانرا.
دواتر تەرمی شەهید گوڵستان بۆ کۆتا جار بردرا بۆ شوێنی کارکردنی خۆی لە کۆمپانیایی چەتر. لەوێوە تەرمەکەی تا پردی تاسوڵجە بە مەراسیمی ڕێزلێنانەوە بەڕێکرا بۆ شاری ئێلحی باکووری کوردستان.