مستەفا ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان دەستگیرکرا

مستەفا ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەست بەسەر کارەکەى و شارەوانییەکەیدا گیراوە و قەیوم لە شوێنەکەیدا داسەپێنراوە، ئەم بەیانییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.

مستەفا ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە شارەوانیەکەى زەوتکرا و لەکارەکەی لایانبرد و قەیومیان بەسەر شارەوانیەکەدا داسەپاند.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مستەفا ئاڤجی و دەستگیریان کرد و دواتر بردیان بۆ لقی بەرەنگاربوونەوە تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش. تاوەکو ئێستا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی مستەفا ئاڤجییەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت