مەسعود عەبدولخالق نووسەر و چاودێری سیاسی و بەرپرس و ڕاوێژکاری دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، کە ناوەندێکی تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر پرسە سیاسییەکان لە کوردستان و ناوچەکە، ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان، بێ دەنگی حزب و لایەنەکانی باشور لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە، هەروەها هەوڵەکانی تورکیا بۆ لەناوبردن و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی گرێدراوی ئەو بابەتە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
'تورکیا لەناو خاکی باشوری کوردستان جێگەی نابێتەوە'
مەسعود عەبدولخالق لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە مەترسی پلانی دەوڵەتی تورک لەسەر سەروەری باشووری کوردستان کرد و وتی: "ئەو هێرش پەلامارەی تورکیا ئەنجامی دەدا ئامانجی لەناوبردنی تەنها پارتێکی کوردستان نییە بەڵکو ئامانجی داگیرکردن و لەناوبردنی تەواوی خاکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێم کوردستان گۆڕانکارییەکی بنچینەیی ڕووبدات پێم وانییە جێگای تورکیا لەناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتەوە."
'ڕێکەوتننامەکان بە هاندانی وەزریرەکانی پەدەکە ئەنجام دراوون'
لە درێژەی قسەکانیدا، مەسعود عەبدولخالق ئاشکراشی کرد، کە عێراق ئەو ڕێککەوتنەی نێوان دەوڵەتی تورک و عێراقی قەبوول نەکرد کە لەلایەن هەردوو وەزیرەکەی پەدەکە وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیرەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژووکرابوو، و گوتی: "ئێستا کوردستان وەکو جاران نییە خاوەنی خۆی هەیە کە عێراقە و عێراقیش ووڵاتێکی ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆیە تورکیا دەرفەتی ئەوەی نیە بەفەرمی باشوری کوردستان داگیربکات، ڕاستە لەنێوان تورکیا و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێکەوتن کرابوو بەڵام خۆشبەختانە لە هەنگاوێکی نوێی عێراقدا ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگشتنەی قەبوول نەکرد کە وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیادا ئەنجامیان دابوو."
'قبوڵنەکردنی ڕیککەوتنماکە دژ بە تورکیا هەنگاوێکی زۆر باشە'
مەسعود عەبدولخالق لە بەردەوامیدا ئاماژەی بە گرنگی قبوڵ نەکردنی ڕێکەتتنامەکەی نێوان و ئەنقەرە و وەزیرەکانی پەدەکە کرد و وتی: "قبوڵ نەکردنی ڕێکەوتنی تورکیا و وەزیرەکانی پەدەکە، هەنگاوێکی زۆر باشە دژبە تورکیا، پێم وانیە داهاتووی تورکیا لە خاکی باشوری کوردستان بەشێوازی ئیستا بمێنێت ئەگەر ئەمجارە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری ڕووبدات."
'بێدەنگی پارتەکانی باشور جێگەی نیگەرانییە'
لە کۆتایی قسەکانیدا مەسعود عەبدولخالق نووسەر و ڕوناکبیری کورد ڕەخنەی لە بێدەنگی پارتەکانی باشووری کوردستان بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد و گوتی: "زۆر ناخۆشە کە دەبینین لایەنێکی حزبی باشوری کوردستان "پەدەکە" بەناو ڕێککەوتنی ستراتیژیی تورکیای هێناوەتە باشوری کوردستان. بەڵام بەداخەوە کە دەبینین حزب و لایەنەکانی دیکە بێدەنگن لەکاتێکدا کە دەبوو بەدەنگ بهاتنایە لەدژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەبەرئەوەی تورکیا زۆر بە ئاشکرا دروشمەکەی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە."