مەزڵوم کۆچەر قارەمانی چیا

شەهید مەزڵوم کۆچەر یەکێک لە ڕۆڵە سەرهەڵدێرانەی هەرێمی بازەکانی زاپ بوو، بە ژیان وکەسایەتی سادە وسروشتی خۆی نەکەوتە نێو چەپەڵی سیستەمی سەرمایەداریەوە، لەناو دڵی هەڤاڵانی جێی خۆی گرتەوەو بووە هۆکاری سەرکەوتنی.

چیرۆک، دۆستایەتی، ئەزموون و ڕۆحی گەلی کورد لەگەڵ بەرخۆدانی چیا تێکەڵ بە یەک بوون. لەو شاخانەی کە هەزاران ساڵە پەناگە بووە، گەلی کورد فێری ژیان، شەڕ و بوون و نەبوون بوو. یەکێکە لەو گەلانەی کە بەباشی لە زمانی ژیان و چیا تێدەگات.  بۆیە لە بەرامبەر هەموو جۆرە ستەم و چەوسانەوەێک، بەرخۆدان و سەرهەڵدان و پاراستنی وەک کارەکتەرێک لە خوێنی کورددا نەخشی بەستووە. هەموو ڕۆڵەیەک دەزانێت ژیان تێکوشانێکی چۆنە.  یەکێک لە رۆڵەکانی ئەو گەلەی چیا مەزڵوم کۆچەر (محەمەد ساڵح چاکال) بوو. مەزڵوم لە بنەماڵەیەکی کۆچەری لە عەشیرەتی عەلکی لە دایک بووە، کەلە شاری سێرت بە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز ناسراون. بە درێژایی مێژوو کۆچەری شێوازی بنەڕەتی ژیانی کوردان بووە. هاوین دەچنە دۆڵی فێنک و گردە بەرزەکان و لە زستانیشدا دەچنە دەشتە گەرمەکان. چونکە بنەماڵەی کۆچەر دڵسۆزی کولتوور و نەریتی کوردی بون و زۆر نەکەوتبوونە ژێر کاریگەری سیستەمی سەرمایەداری، مەزڵوم ـــیش بەم شێوەیە گەورە بووە. وەک کەسێکی دڵسۆزی  جەوهەر و سروشتی خۆی گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتای شۆڕشدا کەسانێک لە نێو عەشیرەتەکەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببوون.

هەر بۆیە مەزڵوم لە منداڵییەوە تێکۆشانی ئازادی کوردستانی ناسیووە ولە منداڵییەوە بە چیرۆکی قارەمانانەی گەریلا گەورە بووە. چونکە گەریلا لە مێشکی هەر منداڵێکدا ئەفسانەیە، وەک پاڵەوانی چیرۆکەکان وایە. هەروەها بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا بووە ئامانجی مەزڵوم.  وتەیەک هەیە دەڵێت 'مرۆڤ هەر چەند گەورە دەبێ لە بێتاوانی خۆی دوور دەکەوێتەوە'. بەڵام منداڵانی کورد بە ئێش وئازارەکانی ژیان گەورە دەبن و فێر دەبن لەسەر پێی خۆیان ڕاوەستن. لەگەڵ گەورەبوونی بەباشی دوژمن دەناسێت و باشتر لە تێکوشانی ئازادی گەریلا تێدەگات. مەزڵوم لەگەڵ گەورەبوونی، ئیرادەی بەهێزتر دەبێت، بەشدار بوونی لە ڕیزەکانی گەریلا دەبێتە ئەرکێک کە جێبەجێ بکات.

 ساڵی ٢٠١٣لەگارزان بەشدای ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت

  جوگرافیای سێرت ئەو شوێنەی کە یەکەم هەنگاوی شۆڕش لەوێ دەستی پێکردووە، دوژمن بەتایبەتی سیاسەتی کوشتن بەسەر گەلی کوردی ئەو هەرێمەدا دەسەپێنێت. ئەو هێرشانەی کە لەسەر ئەم بنەمایە کراوە، بووە هۆی توڕەیییەکی زۆر لە کەسایەتی مەزڵومدا.  خۆپارێزی یاسایەکی سروشتیە. ئەویش وەک هەزاران گەنجی کورد گەیشتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت لەو سیاسەتانەی دوژمن لێپرسینەوە بکرێت و ئەمەش تەنیا بە بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا دەکرێت. به و تێگەیشتن و زانیاریانەوه له ساڵی ٢٠١٣ له گارزانەوە پەیوەندی به ڕیزەکانی گەڕیلاوه کرد و وەک پێشەنگەکان، گۆڕەپانە ڕەسەنەکانی تێکوشانی پیشانی هه موو گەنجانی شکۆمەندی کوردستان دا.

جوگرافیای گارزان یەکێکە لەو شوێنانەیە کە زۆر کەسایەتی کورد لە مێژوودا لەوێ سەریان هەڵداوە. بە دەشت و شاخەکانیەوە هێلانەیەکی گەریلایە. شاخەکانی کوریس و کەمبەر و سیسەر مەڵبەندی شۆڕشگێڕانە. یادەوەری خۆشی و دڵتەنگیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. گەریلا مەزڵوم دوای بەشداربوونی لەنێو ڕیزەکانی تێکوشان بۆ ماوەیەک لەناوچەی گارزان مایەوە و پەروەردەی دەسپێکی خۆی لە ڕێبازی شۆڕش لێرە وەرگرت. لێرەدا یەکەم هەڤاڵانی ناسی و سوودی لە ئەزموونە گەورەکانیانی وەرگرت. هەر بۆیە ئەو ئەزموونانەی کە مرۆڤەکان لەماوەی چەندین ساڵ بەدەستی دەهێنن، ئەو لە ماوەیەکی کورتدا بەدەستی هێنا.

بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵەیەکی کۆچەری بوو، فێربوونی ژیانی شاخ بۆی زەحمەت نەبوو. بەو وانانەی ژیانی کە لە هەڤاڵانی فێری ببوو، لە ماوەیەکی کورتدا فێر بوونی ژیانی گەریلایی بە بۆنی ئازادییەوە وەرگرت. شۆڕشگێڕی ئازادی مەزڵوم دوای مانەوەی ماوەیەک لە دەڤەری گارزان، ڕووی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کرد و بەشداری لە پەروەردە و ڕاهێنانی شۆڕشگێڕانی نوێ دەبێ لە هەرێمی زاپ. چونکە لە باکوری کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، و ئەزموونی چەندین ساڵەی لە هەڤاڵەکانی لەوێ بەدەستهێناوە، لە پەروەردە و ڕاهێناندا پێشەنگایەتی هەڤاڵانی کردووە. ئەو شتانەی فێری ببوو بە جۆش و دڵخۆشیەوە لەگەڵ هەڤاڵانی هاوبەشی دەکات و لەپێشکەوتی هەڤاڵەکانیدا هاوکاریی دەکات و هەروەک پێشەنگێکی سروشتی هەڵسوکەوتی دەکرد. بە شانازییەوە هونەرەکەی خستە خزمەت هەڤاڵانی. بەم شێوەیە لە سەرەتای ژیانی گەریلاییدا فێری پێشەنگایەتی بوو. لە ماوەیەکی کورتدا نیشانیدا کە دەتوانێت ببێتە فەرماندەیەک. دوای پەروەردە و ڕاهێنان لە هەرێمی زاپ،  هونەری گەریلایی خۆی پەرە پێداوە و وەک گەریلایەکی پێشەنگ، چالاکانە بەشداری لە زۆر چالاکییدا کردووە، و دەستی کردووە بە تۆڵەسەندنەوە لەو دوژمنەی کە لە منداڵیەوە ناسیبووی.

لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی تێکوشاندا کاری کردووە

  لە دژی پاکتاوکارییەکانی دوژمن کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێکرد، لەگەڵ هەڤاڵانیدا، گورزی قورسیان بە دوژمن گەیاندو جارێکی دیکە نیشانیاندا کە گەریلاکانی کوردستان لەناو ناچن. تا ساڵی ٢٠١٧ هونەری چالاکی خۆی پیشاندا و بە دەرکەوتنی بەرچاوی بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ لە هونەری گەریلاییدا. بوو بە کۆچەری هەڤاڵانی خۆی، بووە یەکێک لەو منداڵە سەرهەڵدێرانەی هەرێمی زاپ.  یەکێتی بیر و کردار کە ڕێبازی چەکداری پەکەکەیە، بۆخۆی کردە دەستووری بنەڕەتی ژیان. گەریلا مەزڵوم لەگەڵ هونەرە سەربازییەکەیدا، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ئایدیۆلۆژی و گەشەپێدانی بە پێی فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ کردە ئامانجی سەرەکی خۆی. دوای ساڵی ٢٠١٨ چوو بۆ دەڤەری قەندیل و هەمان ئاستی پێشکەوتنی لەوێش بەردەوام بوو. لە ناو گەریلادا لە گەلێک ئەرک وتێکۆشانی جیاوازدا بەشداری کردووە و بەسەرکەوتنی لەم کارەدا، بووە جێگای متمانەی هەڤاڵانی.  بۆیە لە زۆر کاردا کە پێویستی بە دڵسۆزی و پابەندبوون بە بەهاکانی ئازادی هەبوو، بەشداربوو.

 ئەم قارەمانانە بە خوێنی خۆیان هەر بستێکی خاکی کوردستانیان ئاودا، و دۆزەخیان بۆدوژمنی زاڵم دروستکرد، بۆیە خاونداریی کردن لە یادەوەرییەکانی ئەو قارەمانانە ئەرکی هەموو کەسێکە.  گەریلا مەزڵوم لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ ڕێبەرایەتی و شەهیدان لە هەموو کارێکدا سەرکەوتنی بەبنەما دەگرت. ئەو پێی وابوو کە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ وەڵامدانەوەی پڕۆسەی مێژوویی گەلی کورد. بۆیە لە هەموو ئەرکەکاندا بە دیسیپلین و فیداکارییەوە تێکۆشانی کرد و بووە نموونە بۆ هەڤاڵانی. لە 10ی ئازاری 2023 لە هێرشی دوژمن بۆ سەر باشووری کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی سینان دژوار (فهمی ئۆگمەن) و ئارارات تۆلهلدان (ئەحمەد محەمەد عەلی) بەشداری کاروانی شەهیدان کرد.  بە بەشداری ڕەوا، دڵپاکی و سروشتی خۆیان، کە نەکەوتنە ناو چەپەڵی سیستەمی سەرمایەداری، جێگای خۆیان لە دڵی هەڤاڵانیاندا کردەوە وئەمە بوو هۆکاری سەرکەوتنیان.