به‌هۆی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك، كه له‌سه‌ر به‌ندكروان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین به‌ندكراوی نه‌خۆش له گرتووخانه‌كاندا ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشخانه بەهۆی نەخۆشییەکەیانەوە ناتوانن کاروبارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و به تەنها له گرتووخانه‌كان بژین، نه چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ده‌كرێت، نه ئازادیش ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی به‌ندكراوانی نه‌خۆش له شاره‌كانی كوردستان و توركیا چالاكییه‌كانی 'ئێشكگری دادپه‌روه‌ری' به‌رده‌وامن. ئه‌و چالاكییانه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری به‌ندكراوانه‌وه ده‌ستیان پێكراوه و زیاتر ده‌بن و بنه‌ماڵه‌كان داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ن، كه به‌مه‌به‌ستی خاوه‌نداری له به‌ندكراوان پشتگیری چالاكییه‌كان بكه‌ن.
ئیبراهیم ئاڵكانی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ، كه له‌سه‌ر 'دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه' سزای شه‌ش ساڵ و ٧ مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ماوه‌ی ٣ ساڵه له گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی وان به‌ندكراوه، چه‌ندین نه‌خۆشیی وه‌ك شه‌كره، دڵ، په‌ستانی خوێن، چه‌وری خوێن و پرۆستاتی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كه‌وه ده‌توانین له گرتووخانه ده‌ریابهێنین
دڵشاه ئاڵكان هاوسه‌ری ئیبراهیم ئاڵكان باسی له‌وه‌كرد، پێویسته هه‌مووان له پێناو به‌ندكراوه نه‌خۆشه‌كاندا ده‌نگ هه‌ڵبڕن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان نایانه‌وێت گیراوه نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
ئاڵكان داوای له هه‌مووان به‌تایبه‌تی دایكان كرد، پشتگیریان لێبكه‌ن و وتی، "ئه‌گه‌ر ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك ده‌توانین به‌ندكراوانی نه‌خۆش له گرتووخانه‌كان بهێنینه ده‌ره‌وه. ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری، ئاشتی و ئازادی ده‌كه‌ین. هاوسه‌ره‌كه‌م چه‌ندین نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدایه. نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شه‌كره و په‌ستانی خوێنی هه‌یه. هه‌موو رۆژێك چوار ده‌رزیی ئه‌نسۆلین له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌درێت. نامه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌م به‌و نه‌خۆشییانه‌وه له زینداندا بمێنێته‌وه.
په‌یوه‌ست به‌و نه‌خۆشییانه زۆر راپۆرتمان هه‌یه. ئێمه ئه‌و راپۆرتانه‌مان راده‌ستی داواكاری گشتی كرد، به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه. هه‌موو شتێك به ده‌ست ئه‌وانه. زۆر باش دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كانمان ده‌زانن، به‌ڵام رێگه ناده‌ن ئازاد بكرێن. تا ئه‌و كاته‌ی زیندوبین تێكۆشانه‌كه‌مان له پێناو دادپه‌روه‌ری، ئاشتی و ئازادی درێژه پێده‌ده‌ین. یان رێگه‌چاره‌یه‌كمان بۆ بدۆزنه‌وه، یان ئێمه‌ش ده‌ست له تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری هه‌ڵناگرین".
با مرۆڤێكی تر ژیانی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات
پنار ئاڵكان بووكی بنه‌ماڵه‌ی ئاڵكان وتی، "تا ئێستا چه‌ندین به‌ندكراوی نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوێكی نه‌خۆش نامانه‌وێت ئه‌و ئازاره بچێژین. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوانی نه‌خۆش ده‌ستیپێكردووه به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخۆدانه سه‌ربكه‌وێت دایك، منداڵ و بوك تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ده‌ست له ئێشكگری دادپه‌روه‌ری هه‌ڵناگرن.
بۆ ئێشكگری دادپه‌روه‌ری چاومان له گه‌له‌كه‌مانه و داوای پشتگیریی هه‌مووان ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هەموو رۆژێک چرایەک و رووناکاییەک دەکوژێنرێتەوە. كه‌س ئه‌وه‌ی ناوێت. ئێمه ئه‌وه‌مان ناوێت، با هیچ منداڵێك، هاوسه‌رێك، دایكێك، باوكێك جه‌رگی نەسوتێت. ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌كرێت تا كوێ به‌رده‌وام ده‌بێت؟ له راستیدا پشتگیریی گه‌ل به پێی پێویست نابینین. لێره‌وه داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، با هه‌مووان پشتگیری ئه‌م ئێشكگرییه بن. با هه‌موو رۆژێك مرۆڤێك نه‌مرێت، با چرایه‌ك نه‌كوژێته‌وه".
ژ.ت