نامیلكه‌ی ٥٠هه‌مین نه‌ورۆزی سه‌ربه‌رزی بڵاوكرایه‌وه‌

په‌ژاك نامیلكه‌یه‌كی به‌ناوی "٥٠ هه‌مین نه‌ورۆزی سه‌رفرازی" بڵاوكرده‌وه‌. په‌ژاك رایگه‌یاند، كه‌ نه‌ورۆز به‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌وه‌ جوانتر و واتادارتر بووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر جه‌وهه‌ری بنچینه‌یی خۆی.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ نامیلكه‌یه‌كی به‌ ناوی "٥٠ هه‌مین نه‌ورۆزی سه‌رفرازی" له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

په‌ژاك بۆ ناساندنی ئه‌و كتێبه‌ ئه‌م شتانه‌ی نوسیوه‌:

"وه‌ك گه‌لی كورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان ئێمه‌ له‌ نه‌ورۆزێكی نوێدا ده‌ژین. نه‌ورۆز گۆڕدراوه‌ بۆ جه‌ژنی یه‌كێتی، به‌رخودان و ئازادی ئێمه‌ و یه‌كێك له‌ كۆنترین جه‌ژنه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌. به‌ تێكۆشانی رێبه‌رایه‌تی و دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ نه‌ورۆز جوانتر و به‌ واتاتر بووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر جه‌وهه‌ری بنچینه‌یی خۆی. وه‌ك چۆن به‌ هاتنی به‌هار گوڵ سه‌ر له‌نوێ ده‌پشكوێن، ئێمه‌ش به‌ هاتنی نه‌ورۆز خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكی تر خۆمان بونیات ده‌نێینه‌وه‌، به‌ رۆح و زانینی گرنگی یه‌كێتی، ئێمه‌ به‌رخودان و ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه‌ لوتكه‌.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ نامیلكه‌ی نه‌ورۆزی ٥٠هه‌مین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ به‌ زاراوه‌ی كرمانجی و زمانه‌كانی فارسی و ئازه‌ری ئاماده‌كراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ به‌رده‌سته‌.

هـ . ب