نامیلکەی ھەڵسەنگاندن و ڕاسپاردەکانی ڕێبەری گەلی کورد سەبارەت بە پەیمانی لۆزان بڵاوکرایەوە

ھەڵسەنگاندن و ڕاسپاردەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە پەیمانی لۆزان لە دوو توێی نامیلکەیەکدا بە ناونیشانی 'وەک پەمووی نێو لەپی ھەلاج' بڵاوکرایەوە.

نامیلکەی 'وەک پەمووی نێو لەپی ھەلاج'، کە لە لایەن سوورێن ئیبراھیم وەرگێڕاوەتە سەر زاراوەی سۆرانی، ھەڵسەنگاندن و ڕاسپاردەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە پەیمانی لۆزان لە خۆ دەگرێت.

ڕۆژی ٢٤ـی تەمووز١٩٢٣ پەیماننامەی لۆزان بە ئامانجی توانەوە و لەناوبردنی کورد واژۆ کرا و لە ئەنجامیدا کوردستان بۆسەر چەند وڵات دابەشکراو و دەیان کۆمەڵکوژی و جینوساید لەسەر کوردان بەڕێوەبران.

ژ.ن