ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلای شەهید رایگەیاند:
"لە نیسانی ٢٠٢٤دا لە ئەنجمای هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هەرێمی خواکورک، هاوڕێیانمان سەما، باهۆز و فرات شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان سەما، باهۆز و فرات کە وەک بژاردەترین رۆڵەکانی گەلی کوردستان مەترسی جینۆسایدی کولتوری و جەستەییان لەسەر گەلەکەمان بە قوڵایی خانەکانی جەستەیان هەست دەکرد، بۆ ئەوەی ببنە شایستەی ئەو راستیەی گەل کە ئافرێندراوە، تێکەڵ بە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی بوون. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان کە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی گەلەکەمان خۆیان بۆ هەمووجۆرە فیداکارییەک ئامادەکردبوو، بە تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆیان لە ناو ریزەکانی گەریلا، ئەوەیان سەلماند. هاوڕێیانمان سەما، باهۆز و فرات لەناو هەلومەرجی هەرە دژوار و سەختترین کاتەکاندا بە ئیرادەی ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، بە بەرخودانی خۆیان نیشانیاندا کە جەنگاوەری ئاپۆیی نابەزێت. هاوڕێیانمان سەما، باهۆز و فرات تێکەڵ بە کار و خەباتەکان لە هەرێمە جیاجیاکان بوون، بوونە جەناگوەرانی نمونەیی، بە بەشداربوونی خۆیان سەرکەوتنی گەورەیان ئافراند و بە گوێرەی رۆحی سەردەم کەو جەوهەرەکەی فیداییبوونە تێکۆشان. هەم لە خەبات و هەمیش لە ناو چالاکیەکاندا بێ دوودڵی تێکۆشان، سەرکەوتنیان کردە ئامانجی خۆیان و بۆ ئێمە بوونە سەرچاوەی هێز و ورە. ئەو هاوڕێیانەمان سەما، باهۆز و فرات یادی بەنرخیان و ئەو ئەرکانەیان بۆ ئێمە جێهێشت کە دەبێت بە دڵنیاییەوە بگەیەندرێنە سەرکەوتن.
وەک هاوڕێیانیان ئێمە بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە شایەنی هێڵی تێکۆشانی هاوڕێیانمان سەما، باهۆز و فرات بین. سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: سەما جویا چەولیگ
ناو و پاشناو: زیلان ئازاک
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
ناوی دایک-باوک: گوڵتەن- یوکسەل
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک
ناسناو: باهۆز هەولێر
ناو و پاشناو: فەواز ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک-باوک: عەدولێ- مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک
ناسناو: فرات هارون
ناو و پاشناو: خەلەف کاراجان
شوێنی لەدایکبوون: رحا
ناوی دایک-باوک: ساڵیحە- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک