ناسنامەی شەهیدانی بۆتان و ئامەد ڕاگەیەندرا

هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ئامەد و بۆتان شەهید بوون. هەپەگە جەختیکردووەتەوە، "بەڵێن دەدەین تۆڵە بکەینەوە و ئەو تێکۆشانە شەهیدەکانمان ڕادەستی ئێمەیان کردبوو بەرەو سەرکەوتن دەبەین".

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لەبارەی شەهیدەکانەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی لجێی ئامەد لە نێوان گروپێک لە هاوڕێیانمان و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. ئەو شەڕە کە لە سەرلەبەیانیەوە دەستیپێکرد، تا ئێوارە بەردەوام بوو و لەو شەڕەدا گورزی قورس لە دوژمن وەشێندرا. سوپای تورکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر بەرخودان و ئازایەتی و گیانبازی هاوڕێیانمان نەیتوانی بگاتە ئەنجام، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ بە چڕی ناوچەکەی بۆردومان کرد. لەو شەڕەدا ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار و فەرماندەی ئەیالەتی ئامەد هاوڕێمان ئاخین موش و هاوڕێیانمان عەگید، رۆهات و دەمهات شەهیدبوون.

فەرماندەی پێشەنگمان ئاخین موش کە لە تێکۆشانی ٢٦ ساڵەیدا بە شێوەیەکی گیانبازانە و زیلان ئاسا تێکۆشا، رێپێوانی شۆڕشگێڕی بێ دابڕانی خۆی بە هەڵوێستی گیانبازانەوە گەیاندە بەرزترین ئاست و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

رۆڵە قارەمانەکانی کوردستان هاورێیانمان عەگید، رۆهات و دەمهاتیش وەک جەنگاوەرانی بژاردەی گەلەکەمان بەشدارییان لە ناو تێکۆشانی ئازادیماندا کرد. بە گیانبازی بوونە ئەو پێشەنگانەی کە دەبنە نمونە و سەرمەشقی گەنجانی کورد، بەم جۆرە جێگەی خۆیان لە مێژووماندا کردەوە. هاوڕێیانمان عەگید، رۆهات و دەمهات میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ بەجێهێشتین.

سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێیانمان ئاخین، عەگید، رۆهات و دەمهات دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەیان بکەینەوە و ئەو تێکۆشانەی شەهیدان رادەستی ئێمەیان کردووە، بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاخین موش

ناو و پاشناو: هولیا دەمیرەر

شوێنی لەدایکبوون: نیکۆسیا

ناوی دایک- باوک: خانمزەر- عەلیباز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد

 

ناسناو: عەگید بەرخودان

ناو و پاشناو: حەبیب کاراکۆچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: موزەیەن- محەمەد سدیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد

ناسناو: رۆهات پاسور

ناو و پاشناو: جیهاد ئای

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: خالیدە- ئیحسان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد

ناسناو: دەمهات سەتکار

ناو و پاشناو: چەتین تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: سیما- سەعید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ ئامەد

رێناس تۆڵهەڵدان

هاوڕێمان رێناس تۆڵهەڵدان لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە دەوروبەری گوندی بانای ناوچەی باسای شڕنەخ لە شەڕ دژی سوپای تورکی داگیرکەردا بە گیانبازانە شەڕی کرد و شەهید بوو. هاوڕێمان رێناس کە لە یەکەم رۆژی بەشداربوونی لە ناو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادییەوە، بە بەشداربوونی گیانبازانەی خۆیەوە، بە قارەمانێتی، گیانبازی و بە کەسایەتی دڵسۆزانەی خۆیەوە بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی، ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاند. هاوڕێمان رێناس قارەمانی بۆتان، بە پراتیک و هەڵوێستی خۆی ئەوەی نیشاندا کە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، دەبێت گەنجانی کورد چۆن شەڕ بکەن و هەروەها بە هەموو هێزی خۆیەوە لەپێناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان لەو خاکەی تیایدا لەدایکببوو، گەورەببوو و بەو تایبەتمەندیەیەوە بووە پێشەنگ بۆ هەموو گەنجانی کورد.

سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان رێناس دەکەین، کە وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی بە بەرخودانی خۆی وەڵامی پێویستی بە سوپای تورکی داگیرکەردا.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان رێناس تۆڵهەڵدان بەم جۆرەیە:

ناسناو: رێناس تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: رەمەزان عەلیچوموش

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: لەیون - خەلیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ بۆتان

هـ . ب