ناسنامەی شەهیدانی بۆتان ئاشکرا کران
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە لە بۆتان شەهید بوون وتی: "هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران بە عەشقی مەزنی ئازادی و بوێرییەکی بڵندەوە لەبەرامبەر دووژمنی دڕەندە وەستانەوە."
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە لە بۆتان شەهید بوون وتی: "هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران بە عەشقی مەزنی ئازادی و بوێرییەکی بڵندەوە لەبەرامبەر دووژمنی دڕەندە وەستانەوە."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەیست بەو ٣ گەریلایەیی لە بۆتان شەهید بوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
هاوڕێیانمان بەندا ئامەد، دەستینا بۆتان و باران خەملین کە فیدایی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بوون، لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی کاتۆی خەلیلی بۆتان لە ئەنجامی هێرشی دووژمن شەهیدبوون.
هاوڕێمان بەندا میلیتانێکی فیدایی ئاپۆی بوو کە لە چیاکانی بۆتان ئاڵای ئازادی هەڵدا و فەرمانداری هەرێمەکەی کرد. بۆ ئازادی گەلەکەمان و ڕزگاری وڵاتەکەمان هەموو قوربانییەکەی لەبەرچاوگرت و بە بڕیاردارییەوە بەشداری ناو ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادی بوو. لە ژێر پێوانەکانی ژیانی ئازاددا خۆی بەهێزکرد، هونەری میلیتانێتی پێوانەکانی پەکەکە و پاکی لە کەسێتی خۆیدا خستە پراکتیکەوە. لە گەریلایەتیدا خۆی شارەزاکرد، بووە فەماندارێکی پێشەنگی یەژا ستار، لە چەندین هەرێمی جیاواز ئەرکی وەرگرت و داتر ڕۆشتە بۆتان و ساڵانێک تێکۆشا. وەک فەرماندارێکی بە ئایدیا، بڕیار و دەستپێشخەری هەتا ساتی شەهیدبوونی بۆ ڕاپەڕاندی ئەرکی سەنگینی خۆی بە فیداکارییەوە تێکۆشا.
هاوڕێمان دەستینا وەک ڕۆڵەیەکی قارەمان و سەرهەڵدێری بۆتان لە چیاکانی بۆتان بە بێ دوودڵی بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشا. لەو چیایەیی کە ڕێگەی رەسەنی گەریلاکانمانە، لە ڕووی ئایدۆلۆژی ئاپۆییەوە خۆی بەهێزکرد و بووە میلیتانێکی بوێری یەژا ستار. لەو کاتەی لەگەڵ هاوڕێ ئارمانج گۆشکار (سوونا قزڵقایە) مایەوە کە یەکێک لە فەرماندارە پێشەنگەکانی پارتەکەمان بوو، وانە بنەڕەتییەکانی تێکۆشانی وەرگرت، بە گوێرەی پێوانەکانی ئازادی ژن و شۆڕشگێڕێتی ڕادیکاڵێتی ئاپۆیی ژیا و بە بێ دوودڵی تێکۆشا. ئەو پێوانانەی کە لە شەهید ئارمانجەوە وەریگرتبوو کردی بە بنەمای تێکۆشان و ژیانی، لە بۆتان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تێکۆشانێکی داستان ئامێزی پێکهێنا.
هاوڕێمان باران، هەستی بە سیاسەتی تواندنەوەی گەلەکەمان، دیلگرتنی ڕێبەرێتی کرد و لە تەمەنی گەنجێتیدا ڕووی کردە چیاکانی کورستان. بە عەشقێکی مەزنەوە بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بوو. بە پڕ وزەی و کەسایەتی خۆیەوە، بە میلیتانێتی ئازادی گەلی کوردەوە لە ژیانی گەریلایدا خۆی شارەزاکرد. لە بۆتان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، بە شەڕی سەخت و باردۆخی بێ دەرفەتی مەزندا تێپەڕیوو بووە گەریلایایی نمونەیی ئاپۆی. هاوڕێمان باران ژیانی گەریلا و پراکتیکی شەڕی هەڤاڵانی و یادەوەریی هەڤاڵانی شەهیدی کردە گەورەترین مامۆستای ژیانی خۆی، بوو بە جوانترین نمونەی گەنجانی کوردستان.
هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران کە لە چیاکانی بۆتان تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردی وڵاتپارێز لەگەڵ هەموو سەختیەکاندا بە بڕیاردارییەوە بەڕێوەبرد، بە عەشقێکی مەزنی ئازادی و بوێریی خۆیانەوە لە دەژی دووژمنی دڕندە وەستانەوە. بە فیدایەتییەوە تێکۆشان و گەیشتنە ئاستی شەهادەت. بەڵێن دەدەین توڕەی هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران هەموو کاتێک بکەین بە نمونەی ژیانمان، خوێنی ئەوان لە زەویدا نەهێڵینەوە، ئامانجەکانیان بەجێگەیەنین و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: بەندا ئامەد
ناوی پاشناو: سەمرا ئاڤەردی
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: فایقە- قاسم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤/ بۆتان
***
ناسناو: دەستینا بۆتان
ناوی پاشناو: بشەنگ دورموش
شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: سوزان- نەزیر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤/ بۆتان
***
ناسناو: باران خەملین
ناوی پاشناو: سەیتاخان سەنجەر
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: جەوهەر- محمەد شەریف
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤/ بۆتان."