راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
'٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی وارێ تەچۆی گەڤەر، لە نێوان گروپێک لە هاوڕێیانمان کە لە ئەرکی خۆیاندابوون و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ هاتە ئاراوە. سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئەو ناوچەیەی هێزەکانمانی تێدابوو ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا و کاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەکانمان بە بەهێزی ئۆپراسیۆنەکەی دوژمنیان کردە ئامانج. لە شەڕدا داگیرکەرێک سزادرا. سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری ژمارەی زۆری سەربازەکانی نەیتوانی لە زەویەوە هێرشبکاتە سەر هێزەکانمان، ترسا کە شەڕی دەستەویەخە و رووبەڕوو لەگەڵ هێزەکانمان بکات و تائاستێک کشایەوە. دواتریش ئەو گۆڕەپنەی هاوڕێیانمانی لێبوون بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هاوڕێیانمان ئاڤاڕەش، رامان سنە و سەرخۆبوون ئامەد شەهید بوون.
هاوڕێیانمان بە ئازایەتی زۆرەوە ترسیان خستە ناو دڵی دوژمنەوە و گورزی قورسیان لێوەشاندن. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئاڤارەش پرسوس
ناو و پاشناو: ئەحمەد دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: دیلۆک
ناوی دایک- باوک: فاتمە - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ گەڤەر
ناسناو: سەرخۆبوون ئامەد
ناو و پاشناو: شێخموس ئاکیۆل
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: حەلیمە- جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ گەڤەر
ناسناو: رامان سنە
ناو و پاشناو: محەمەد فوئاد نوسرەتی
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ناوی دایک- باوک: شەهلا- خوسرەو
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ گەڤەر
هـ . ب