ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم وردەکارییانەی خستەڕوو:
"٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٠١:٤٥ خولەکەدا هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە دوو قۆڵەوە لە بەرامبەر سوپایی تورکدا چالاکی ئەنجامدا کە لە گردێکدا جێگرببوون. هاوڕێیانمان لە مەودایەکی نزیکەوە بە نارنجۆک و چەکی کەسیی گورزییان لە داگیرکەران وەشاند. شەڕێکی سەخت لە نێوان هاوڕێیانمان و سەربازانی داگیرکەردا هاتەئاراوە. لە دەرنجامی چالاکییە هێرشبەرانە کاریگەرەکەی هاوڕێیانمان ٣ مۆڵگەی دووژمن بە تەواوی خاپور بوون. سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٢:١٠ خولەکدا ٦ جار گۆڕەپانی چالاکیەکە بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومان کرد.
لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوومانەکەدا لە ڕۆڵە فیدایەکانی گەلەکەمان؛ هاوڕێیانمان ئاگر چەکدار، بەستا ئاگر، ئاسمین سەید و جەمال دێرەزور شەهید بوون. بە ڕێزداری و حورمەتەوە ڕۆڵە قارەمانەکانمان یاد دەکەینەوە، کە هەموو ساتێکی ژیانیان بە بوێرییەکەی بێهاوتاوە شەڕیانکرد، جارێکی دیکە دووپاتیدەکەینەوە دەبینە ڕێچکەگری ئامانجەکانیان. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی کورد و گەلی عەرەب دەکەین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ئاگر چەکدار
ناو و پاشناو: سەردار کلنچ
ناوی دایک و باوک: سەمیحە- مەعروف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: بەستا ئاگر
ناو و پاشناو: ئەڤین ئاتەش
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: نورییە – ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: ئاسمین سەید
ناو و پاشناو: زەهرا ئانگای
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئایهان – محەمەد سدیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: جەمال دێرزور
ناو و پاشناو: بەشار ساڵح
شوێنی لە دایکبوون: دێرەزور
ناوی دایک و باوک: یەزی – ساڵح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ