ناڕەزایەتی تەژەئا بەرامبەر پەدەکە: دەستبەجێ دەستبەرداری گەمە قێزەونەکەتان ببن

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەیوەست بە هەڕەشە و گوشارەکانی پەدەکە بۆسەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردوە و رایگەیاند: " دەستبەجێ دەسبەرداری گەمە قێزەونەکەتان بن بەرامبەر ئێزیدییەکان."

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەوەیست بە هەڕەشە و گوشارەکانی پەدەکە لەسەر ئێزدییەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بارەگای کۆمەڵەی کولتور و هونەری دیجلە لە ئامەد سازکرد.

دایکانی ئاشتی و کۆمەڵێک لە ئەندام پەرلەمانانی دەم پارتی و چەندین ڕێکخستنی ژنان ئامادەی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە بوون.

لە چالاکیەکەدا پانکارتای 'بەسە فەرمان لەسەر ئێزدییەکان، پێویستە دان بە ستاتۆی ئێزدیەکاندا بنرێت' بەرزکراوەیە.

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا کە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندرایەوە ئەو هێرشانەی بە هۆی قەیرانەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە دەکرێنە سەر ژنان، شەرمەزارکران و راگەیەندرا: "ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی کوردە، لە تورکیادا دژ بە ژنان هەموو جۆرە کارێک دەکات، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی هاوکارییەکانی پەدەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستان و بووەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئێزدییەکان. هەوڵەکانی داخستنی پارتەکانی ئیزدیش هەر لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدایە."

'پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریکی داعش کرد'

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە تیشک دخاتەسەر فەرمانی سەر ئێزدیەکان و دەڵێت: "١٠ ساڵ لەمەوبەر پەدەکە؛ شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریک پەرستی داعش کرد. هەموو کاتێک ئەمە لە یادگەماندا دەمێنێتەوە کە چۆن پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕووبەڕووی فەرمانی ٧٤هەمینی سەر ئێزیدییەکان کردەوە. لە دوای کۆمەڵکوژییەکە بە هەزاران ئێزدی کوژران، بە هەزارنیش ڕفێندران و کۆمەڵگەی ئێزدی لە زێد خۆیان ئاوارەبوون. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ڕفاندن بوونەوە."

'پەدەکە پیلانی بۆ دووبارەکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان داناوە'

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پلانگێڕییەکانی پەدەکە دەکات و دەڵێت: "لەساڵانی ڕابردوودا وەک چۆن پەدەکە بناغەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی ئامادە کردبوو؛ لە ئێستاشدا کەوتووتە نێو پلانگێڕییەوە بۆ ئەوەی سەدان هەزار ئێزیدی کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدان توشی کۆمەڵکوژی بکاتەوە، بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانی زاخۆ و دهۆکەوە فەتوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ئێزیدییەکان دەردەکرێت. بۆ ئەوەی کورد بە دەستی کورد بدەن بە کوشت. لێرەوە بانگەوازی لە پەدەکە دەکەین؛ دەستبەجێ دەستبەرداری یارییە قێزەونەکانی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان ببن."

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە؛ پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی، عەدالەت کایا قسەیکرد و باسی لە قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد و وتی: "کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوویدا. دیسانەوە لە هەوڵدان هەمان شت ئەنجام بدەنەوە. وەک ژنانی ئازادی هەموو جیهان دەڵێین؛ ئەو هەوڵانە بەدەستی پەدەکە ئەنجام دەدرێت و لە دژی دەوەستینەوە. لە دژی ئەو سیاسەتانە دەوەستینەوە کە کۆمەڵکوژی لێدەکەوێتەوە."