نێچیرڤان بارزانی بە سەردانیکی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە تورکیا و لە کۆشکی بێشتەپە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک بەبێ ڕەچاوکردنی پڕۆتۆکۆل و دانانی هیچ ئاڵایەکی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبونەوە.
دوای ئەوەی کۆشکی ئەردۆغان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی کۆبونەوەکەی بڵاوکردەوە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە “په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و ده‌رفه‌ته‌كانی هاریكاریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له بواری وزه‌دا، تاوتوێ كران”.
سەرۆکایەتی هەرێم بەبێ ئەوەی باس لە وردەکاریەکانی کۆبونەوەکە بکات وتویەتی: هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە باسیان لەوەکردووە: بە سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له بواری وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵی كارای هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی و پێویستییه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهان و به‌تایبه‌تی له ئه‌ورووپا له بواری وزه و غازی سروشتی‌دا دروست بووه.