فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و وتی: "ساڵوەگەڕی ٤٠هەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە لە کوردستاندا مەشخەڵی ژیاندنەوەی هەڵگیرساند، ڕۆحی دایەوە بە گەلی کورد کە لە ژێر فشاری قڕکردندا لە سەرەمەرگدا بوو، لە سەرووی هەموویەوە لە ڕێبەر و ئافرێنەری ژیاندنەوەمان لە ڕێبەر ئاپۆ، لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدانی نەمرمان، کە بە هەر دڵۆپە خۆێنێکی پیرۆزییان تێکۆشانمانی گەیاندە ئەم ئاستە، لە گەلی وڵاتپارێزمان کە لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکارییەکاندا دەستبەرداری دیلانی ئازادی خۆیان نەبوون، لە دۆستەکانی گەلەکەمان کە لە هەموو لایەکی جیهانەوە شانیان داوەتە بەر باری تێکۆشانمانینان و لە هاوڕێکانمان کە لە سەنگەرەکاندا لەبەرامبەر داگیرکاریدا وەستانەوە، پیرۆزبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگەدا هاتووە: "ڕۆحی بەرخۆدان کە لە زیندانەکانی ئامەددا چەوساندەنەوەی تێکشکاند، بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە هەڵمەتی گەریلای شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب گەیشتە چیا دێرینەکانی کوردستان و مەشخەڵی ئازادی گەلەکەمانی دەستپێکرد کە بە فەلسەفەی ئاپۆیی بووە خاوەنی ڕۆح و لە ناو هەموو ژێردەستاندا بووە هیوا. گەلەکەمان لە ساتەکانی سەرەتاوە بەجۆشێکی مەزنەوە خاوەنداری لە ڕۆحئ ١٥ی ئاب کرد، ئە ڕۆژە وەک جەژنی ژیانەوەی نەتەوەی پێرۆز دەکات. گەلەکەمان کە بە هەڵمەتی ١٥ی ئابی پیرۆزەوە ژیاندنەوەی خۆی پێکهێنا، بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان (پەکەکە) بوو خاوەنی ئایدای ئاپۆیی بەهێز کە بۆ ئازادی و سەبەخۆبوون هەموو ئاستەنگەکانی لە پێش خۆی ڕادەماڵێت و سڵ لە قوربانیدان ناکاتەوە. لە ئەنجامی ڕەنجی بێکۆتایی شەهیدانی نەمرماندا گەیشتە ئەو ئاستەی کە شەهیدان بە فیداکاریی گیانی خۆیانەوە بەهای زۆر مەزنیان ئافراند، تێکۆشانمانیان لە کوردستان دەستپێکرد و کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهاندا بڵاو ببێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی فەرماندەی پێشەنگ و سیمبۆڵی هەڵمەتی ١٥ی ئابی پیرۆزمان فەرماندە عەگیددا هەموو شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دوبارەدەکەینەوە کە بە پێکهێنانی ئامانجی شەهیدانمان، سەرکەوتن بەدەست بهێنین.
بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید مەشخەڵی ئازادی هەڵکرا
بە یەکەمین فیشەک کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید بەڕووی داگیرکەراندا تەقێنرا، گۆڕە کۆنکرێتییەکان لە کوردستاندا هەڵوەشێندرانەوە، پەردەی تاریکی دادڕێنرا، هیوا ئافرێندرایەوە و مەشخەڵی ئازادی هەڵکرا کە هیچ هێزێک نەتوانێت بیکوژێنێتەوە. گەلەکەمان کە سەر لەنوێ بووەوە خاوەنی هۆشمەندی و ئیرادە، لە بەرامبەر داگیرکارییدا بوو هێزی پێشەنگی شەڕیی بێهاوتای ئازادی. هێزەکانی داگیرکاری کە لە بەرامبەر تێکۆشانی ڕەوای گەلەکەمان کە بە ئیرادی ئاپۆیی لە خاکی خۆیدا ژیانەوەی بۆخۆی ئافراندا، نەیانتوانی خۆیان لە بەرامبەر ئازادی گەلەکەمان ڕابگرن و پشتگیری تەواوی هێزە نێونەتەوەییەکانی هەموو جۆرە ڕێبازێکی قێزەونی شەڕی لە بەرامبەر گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێنا کە ئیرادەی ئازادی گەلەکەمانە. سەرباری هەموو هێرشە نامرۆڤانەکاندا گەلەکەمان و گەریلاکانمان هەڵگری ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی هەموو کات ئاڵای بەرخۆدانیان بەزرکردۆتەوە و وەڵامی پێویستیان داوەتەوە. لەگەڵ هەنگاوی ١٥ی ئابدا گەلەکەمان زنجیری کۆیلایەتی بچڕاند، کۆتایی بە هەموو دواکەوتییەکان هێنا و ڕێپێوانێکی قارەمانانەی بەردەوامی دەستپێکرد.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ڕۆحی سەرکەوتنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە لە ساڵی ٤٠هەمینیدایە لەمڕۆدا لە ئاستی زۆر بەرزدا دەنوێنێتەوە. هاوڕێیانمان کە لەدژی هەموو جۆرە هێرشەکانی سەر خاکی کوردستانی پیرۆز لە سەنگەردان، وەک دوێنێ لە مڕۆشدا وەڵامی پێویستی داگیرکەران دەدەنەوە. بە تایبەت لە باکووری کوردستان تێکۆشانێکی فیداییانەی بەردەوام بەڕێوەدەبرێت، بەرخۆدانی ئەفسانەیی ئەنجام دەدرێت و شەهیدانمان کە قارەمانی گەورەی هەمیشەیین مێژووی بێهاوتایی ئازادی دەنوسنەوە. لەبەرامبەر هێرش و داگیرکارییە بەرفراوانەکاندا کە ئەم ٧ ساڵەی دوای لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دەدرێت، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانی مەزنەوە پارێزگاری لە خاکی باشووری کوردستان دەکەن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەگەڵ گەلەکەماندا بەرخۆدان لە ئاستی زۆر بەرزردا دەکەن، لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە فیداکارییەکەی مەزنەوە هەموو بستێکی ئەو خاکە دەپارێزن. لە ئێستا و دواتریشدا گرنگ نیە چی قوربانیەک دەبێت، بە بێ دوودڵی بیپارێزن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە ئاستی تاکتیکی، ڕێبازی تەواوەتی پسپۆری شەڕ لە سەر خاک و ژێر خاکدا سەرکەوتن بەڕێوەدەبەن، لە ساڵی ٤٠هەمینی تێکۆشاندا بە ڕۆح و ڕێبازی عەگید بەسەر داگیرکەراندا هەنگاو دەنێن، پلانی قێزەونی دوژمنیان لەنابرد و نەیانهێشت بگەن بە ئامانجەکانیان. بەرخۆدانی داستانی لە سەر و ژێری زەویدا لە ساڵی ٤٠هەمینی تێکۆشاندا بە ئاستی تەکنیکی و هەنگاوی تاکتیکی لە گۆڕەپانی ئاسمانی لە ئاسمانی کوردستاندا تەکنیکی هەرە پێشکەوتووی سوپای داگیرکەر، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی (SÎHA)ی بەتاڵکردەوە. لە هەمانکاتدا ئاسمانی کوردستانیان گۆڕی بۆ گۆڕەپانی چالاکی گەریلا، لە ئاسمانەوە گورز لە بارەگاکانی داگیرکەران وەشێنرا.
لە ساڵی ٤١میندا بەرخۆدان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بەردەوام بێت
شەهیدانی ساڵی ٤٠مینی تێکۆشان کە لەسەر هێڵی فەرماندە عەگید تێکۆشان و شەهید بوون، بوونە سیمبوڵی بەرخۆدانی بە شکۆمان و ڕێگەی سەرکەوتنیان کردەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەری قڕکەر لەگەڵ هێرشە نامرۆڤایەتییەکانیدا کە تەقەمەنی قەدەغەکراو، بۆمبی تاکتیکی ئەتۆمی و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کە پێشەنگایەتی دیلانی ئازادی دەکەن، لە تێکشکان ڕزگارییان نابێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە تێکنەشکاندنیان پیشانی تەواوی جیهاندا، بە عەگیدبوونەوە لە ساڵی ٤١مینی تێکۆشاندا لە ئاستی زۆر بەرزدا خەبات دەکەن.
جارێکی دیکە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب پیرۆز دەکەین، کە ناوی هیوا، باوەڕی و سەرکەوتنە. بەم بۆنەیەوە بەڵێنی سەرکەوتنی ڕێپێوانی 'ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد'مان دووبارە دەکەینەوە، هیوای سەرکەوتن دەخوازین بۆ هەموو هاوڕێیانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی گەلەکەمان، کە ڕیبەر ئاپۆ لە دڵیاندایە.