نەپەگە: لە سەر رێبازی عەگید رێپێوانی ئەفسانەیی دەگەیەنینە سەرکەوتن

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: ئێمە لە سەر رێچکەی فەرماندەی گەورەمان هاورێ عەگید رێدەکەین و رێپێوانی ئەفسانەیی دەگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ببینە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی رێبەرایەتی و گەلەکەمان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرماندەییەکە بەم جۆرە رایگەیاندووە: "٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و جەژنی ژیانەوەی گەلەکەمان، لە رێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدانمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، دۆستانی گەلەکەمان و هەموو هاوڕێیانمان کە لە گۆڕەپانەکاندا تێکۆشان بەڕێوەدەبەن، پیرۆز بێت. ئێمە ئەندازیاری ئەم هەڵمەتە مێژووییە، پێشەنگی گیانباز و فەرماندەی نەمری سوپای گەریلا هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و لە کەسایەتی ئەودا هەموو شەهیدانی تێکۆشانمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە.

لە راگەیەندراوەکەی نەپەگەدا باس لەم بابەتانە کراون:

"هاتنی پارتیمان پەکەکە بۆ سەر شانۆی مێژوو و جێبەجێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ مێژووی کورد و کوردستان وەک لەدایکبوونەوەیەک دادەنرێت. ئەو هەڵسەنگاندنە زۆر راستە، کە بەر لە ٣٩ ساڵ ئەنجامدراوە و بریارێکی مێژووییە کە ماوەی ٣٩ ساڵە هەموو رۆژێک بڕیارەکەی جێبەجێ دەکات، راستی و دروستی خۆی دەسەلمێنێت و ئەمڕۆش رەوایەتی خۆی دەپارێزێت. لەدایکبوونەکان خاڵی وەرچەرخانی مێژوون. ئەوە خاڵێکی سەرەتای سەرهەڵدانی گەورەیە کە سەردەمێک تەواو دەبێت و سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات کە بە دەیان ساڵ و سەدە هێندەی کاریگەری ئێستای بەردەوام دەبێت. بەو جۆرە هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ئاب لە قۆناغێکدا کە گەلی کورد و کوردستانی، دەتوانەوە و بەرەو لەناوچوون دەچوون، جێبەجێ کرا. بە وردبوونەوە لەو ئەنجامانەی لە ٣٩ ساڵدا هاتووەتە ئاراوە، مرۆڤ دەتوانێت باشتر تێبگات کە بۆچی سەرکەوتنێکی پەرجووئاسا، دەستوەردانێکی لە جێ و گونجاو، چالاکییەکی راچەنین و رێپێوانی مێژوویی ئەمڕۆ بۆ کورد، کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو گەلانی چەوساوە، لەدایکبوونەوەیە.

ئەو بەرەوپشچوونە مێژووییە، بەر لە هەموو شتێک بە سیستمی کۆمەڵکوژکار کە گەورەترین سوکایەتی بە راستی کورد و کوردستان کرد و هەبوون و نەبوونی خستەبەر مشتومڕەوە، پێی وت 'راوەستە'. یەکەم گولـلە کە ئاراستەی قەرەقۆڵەکان کرا و سەلماندی کە کورد و کوردستان ئەو راستیانەن کە نکۆڵییان لێناکرێت، پێویستە هەبوونی ئەو راستیە و تێکۆشانی ئازادییەکەی پارێزگاری لێبکرێت. هەڵمەتی ١٥ی ئاب و دەستپێکردنی تێکۆشانی گەریلا، لە رۆژنامەوانیەوە بگرە تا کۆمەڵگەرایی، لە بەفیڕۆدانی کات بە تیۆری پڕ لوغز و نهێنی و بەئاوداچوونی چەرخی ریڤیزیۆنیزم و نەتەوەپەرستی سەرەتایی، پوچەڵبوونی هەموو رێبازەکانی تێکۆشانی پاسیڤی خستەڕوو، شێوازی راست و دروستی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی هێنایە کایەوە. تێکۆشانی گەریلا کە وەک شێوازی تێکۆشانی هەرە راست و دروست پێشکەش دەکرێت، بۆ گەلی کورد و کوردستان کە بە سەدان ساڵە رووبەڕووی هێرشی داگیرکەری، کۆمەڵکوژی، تواندنەوەی کولتوری و قڕکردن کراوەتەوە، چەک، رێگە، رێباز، شێواز تاکتیکی خۆپاراستنی بەخشیوە. گەریلا لە هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە، هیوای ئازادی گەلی کوردە، رێبازێکی نوێی تێکۆشانە، بووەتە رێگە راگرتن و وەستاندنی سیستمی کۆلۆنیالیزم و گەیشتن بە ئازادی.

گەریلا بۆ کوردستان بووە دەربڕینی کوردی نوێ و ئازاد

تێکۆشانی گەریلایمان ٣٩ ساڵە بێ وچان، هەرگیز دەستبەرداری دۆزی سەرکەوتن نەبووە، لەبەرامبەر هیچ ئاستەنگ و سەختییەکدا نەکشاوەتەوە و بۆ گەلی کورد بووەتە گەورەترین سەرچاوەی ھیوا. گەریلا نە تەنیا بووەتە شەڕڤانێکی ئاسایی و سوپای بەرگری و پاراستن، بەڵکو بۆ گەلی کورد و کوردستان بووەتە دەربڕینی گەلی کوردی نوێ و ئازاد. گەریلا بە ئەقڵییەتی بەرزی مرۆڤایەتی کە لە خۆیدا ئافراندوویەتی، بە گیانبازییەکی گەورە، بە دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ وڵات و گەل، بە تێکۆشانی قارەمانانەی، بە ئیرادەی بێهاوتا، لە دڵی گەلەکەماندا دڵنیایی بە گەلەکەمان بەخشی. بە ئیرادە و هەوڵی، ئاستی ژیانی دەروێش ئاسا، ڕاستگۆیی، دڵسۆزی بێ مەرج و دوور لە تاکگەرایی، هەزاران داستانی قارەمانێتی ئافراندووە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە تێکۆشانی ٣٩ ساڵەیان لە پێناو گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە، بوونەتە هێما و ڕەمزی ھیوا، بڕوا، سادەیی، ڕاستگۆیی، بەرزترین تایبەتمەندی مرۆڤایەتی، ھۆشمەندی، ئازادی و سەرکەوتن. بێگومان بەدەستھێنانی ئەمە ئاسان نەبوو و لە پێناویدا دەیان هەزار شەهیدی نەمر کە دڵ و ھەبوونی هەر سەربازێک، سوپاکەمانی نیشان دەدا، بە ئازایەتییەتی و بوێریەکی زۆر و ڕۆحێکی گیانبازی شەهیدبوون. گیانبازانی کوردستان، بستێک خاک نەماوە کە ھەنگاویان تێدا نەنابێت و بە خوێن و ئارەقەی خۆیان ئاویان نەدابێت. سوپای شەهیدان کە بەها ڕۆحییە پیرۆزەکانی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بەرجستە دەکات و بازنەی گەورەی ئەو شەهیدبوونانەی ھاتوونەتە ئاراوە، ھەستیارترین سات و قۆناغەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەمانیان پێکھێنا، کە وەک ماراسۆنێک بێ وچان بەردەوامە. ڕێپێوانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە پێدەنێتە ٤٠ەمین ساڵیەوە، ڕۆحێکی وەھا جەنگاوەری و ھەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەی هێنایە ئاراوە، کە هەموو پێوەرەکانی گیانبازی و بەشداریکردنی تێپەڕاندووە.

ئەوانەی لە یەکەم دەرکەرکەوتنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ئەو ئاستە ڕاستییەی کە ئەمڕۆ پێی گەیشتوون، تێنەگەیشوون یان دەیانەوێت لێی تێبگەن، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قڕکەر و هێزە هەژمونخوازەکانی نێونەتەوەیی، بەبێ پسانەوە، ئۆپەراسیۆنی قرکردنیان لەدژی گەریلا ئەنجام دا وا لێکیاندایەوە، ھەر کە گەریلاکان شەهید ببن تێکۆشان لاواز دەبێت و لەناو دەچێت. لە ساڵی ١٩٨٤ەوە تا ئێستا لە هاوەن تا جۆرەکانی تۆپ، لە تانکەوە تا کامێرای حەراری، لە هەلیکۆپتەری هێرشبەرەوە تا فڕۆکەی شەڕ، لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تا بۆمب و چەکی کیمیایی کە لە ئاستی نێونەتەوەی قەدەغە کراوە و لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەوە داهێنراون و دروستکراون، هەموو جۆرە تەکنیکێکی سەربازی لە دژی گەریلا بەکارهێنراوە. بەڵام بڕوای بەهێزی گەریلاکانی پەکەکە کە بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی و ڕۆحی گیانبازی و دیالێکتیکی خۆنوێکردنەوە و هەستکردن بە ئازادی لە ماوەی ٣٩ ساڵدا، هەموو هێرشەکانی پووچەڵکردەوە و بوو بە ڕاستییەک کە ھێزی خۆی هەزاران جار سەلماند. بزووتنەوەی ئاپۆیی و گەریلاکانی، کاتێک کە هێرشەکانی دوژمن زیاتر بوو و تەکنیکەکانی شەڕی دوژمن بەرەوپێشچوو، قورساییان خستەسەر ئیرادە، مێشک و داهێنەرایەتیان، ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیییان بەرزکردەوە و بوونە وەڵامدەر.

سڵاو لەو گەریلایانە دەکەین کە بە شێوازی هاوڕێ عەگید دەجەنگن

شەڕی ٨ ساڵەی ئەم دواییە کە ساڵانی لوتکەی تێکۆشانی ٣٩ ساڵەیە و بەتایبەتیش بەرخودانی ٣ ساڵی رابردوو، لە مێژوویی تێکۆشانماندا قۆناغێکی نوێی نیشاندا. بە شێوەی گەریلایەتی سەردەمی نوێ لە دژی هەموو تەکنەلۆژیاکانی شەڕ کە بەدەست هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکانەوەیە و پێشکەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرابوو، وەڵامی داوەتەوە، هێرشەکانی پوچەل کردووە و لە دژی هەموو نیازە و خواستەکانی دوژمن بە گوڕدان بە بەرخودان وەڵامی داوەتەوە. ئەو بەرخودانە لەمڕۆدا لە هەرێمەکانی باکووری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بێ پسانەوە بەردەوامە. بەو بۆنەوە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی هێزی پاراستنی گەلی کوردستان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، بە بڕوامەندبوون بە سەرکەوتن و شێوازی فەرماندەی گەورەمان هاوڕێ عەگید لە هەموو گۆڕەپان و مەتەرێزەکان خۆڕاگری دەکەن، بە رێز و خۆشەویستیەوە سڵاویان ئاراستە دەکەین.

لە ٣٩یەمین ساڵەی تێکۆشاندا هاوڕێیانمان فازڵ بۆتان، گوڵچیا گابار، لەیلا سورخوێن، دڵخواز گابار، عەلی حەیدەر دێرسیم، ئەحمەد توبار، مەلسا موش، سینان دژوار، رۆژبین دێرسیم، یاشار بۆتان، نۆرشین عەفرین، نوری یەکتا، خەمگین مەلازگرد، زەردەشت ئاگر، دیرەن وان، جەسور ئازاد، رێزان ئامەد، هێژار زۆزان و چانشێر ماکو وەک فەرماندە پێشەنگەکانی رێبواری رێگەی عەگیدەکان شەهید بوون. گیانی فیدایی و چالاکی گەورە کە لە کەسایەتی هاوڕێ سارا تۆلهەڵدان گۆیی و روکەن زەلالدا گەیشتە لوتکە، دوژمنی هەژاند و مۆری خۆی لە ٣٩یەمین ساڵەی تێکۆشانماندا، بە شێوەیەکی قووڵ کاریگەری لە سەر هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و گەلەکەمان دانا. بەرخودانی گەریلاییمان کە ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان، زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەرزبووەوە و تێکۆشانی ئەمساڵمان بە سەدان فەرماندەی گەنج کە پێشەنگایەتی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیان دەکرد، ئافرێنرا. ئەو فەرماندە گەنج و گیانبازانەمان بوونە  هێما و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون، بوونە راستی درێژەپێدان بە هێڵی قارەمانی و ئازایەتی لە کوردستان کە بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە و خۆی بە زیندوویی رادەگرێت.

پێشەنگایەتی یەژا ستار بووەتە سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵ

وەک هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان، پراتیکی ژنی کوردی ئازاد لە تێکۆشانی گەریلاییماندا لە کەسایەتی یەژاستار؛ پێشەنگایەتی ژنان کە لە کەسایەتی هاورێ گوڵچیا، لەیلا، مەلسا، رۆژبین، نۆرشین، دیرەن، هێژار، سارا و روکەندا خراوەتەڕوو، مۆری خۆی لە سەردەمەکە داوە. راستی ژنی ئازاد کە لە رێگەی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ئاپۆییەوە دامەزراوە، ئەو ئاستەی کە لە گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا بەدەستیهێناوە، ئەو پێرفۆرمانسەی کە خستوویەتیەڕوو، داهێنەرایەتی تاکتیکی کە بە ژیری ژن پێشخراوە، شێوازی فەرماندەیی راست و دروست و هاوڕێیەتی لەسەر بنەما و پرەنسیپ هێزێکی گەورەی بە تێکۆشانی ساڵەکەمان بەخشیوە و رۆڵی پێشەنگایەتی گرتووەتە ئەستۆ. جەنگاوەری و فەرماندەیی پێشەنگی یەژاستار کە یەک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ٣٩ ساڵەیە، لە هەمان کاتدا ئیلهامی بەهموو ژنانی هەرێمەکە و جیهان بەخشیوە و بووەتە سەرچاوەی هێز و ورە.

راستی سەرکەوتنی قارەمانی گەورەی گەل و فەرماندەی نەمری گەریلای ئازادیی کوردستان هاوڕێ عەگید، شێوازی شەڕ، راستبوونی ستراتیژی شەڕ شۆڕشگێڕیی گەل و ئەنجامی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ئیتر راستیەکی حاشاهەڵنەگرە و سەرکوت ناکرێت. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بۆ ئازادیی گەلەکەمان و ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆمان بەخت کردووە، رایدەگەیەنین کە ئێمە ئەو راستیەیە ٣٩ ساڵە بەردەوام سەلمێندراوە، لە ٣٩یەمین ساڵیادیدا بە جۆش و خرۆش، هیوا و بڕوا بە سەرکەوتنەوە سڵاو لە هەڵمەتی ١٥ی ئابی شکۆمەند و جەژنی ژیانەوە دەکەین. ئێمە جارێکیتر بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر رێباز و رێجکەی فەرماندەی گەورەمان هاوڕێ عەگید بێ دوو دڵی رێبکەین و رێپێوانی ئەفسانەیی کە دەستیپێکراوە بەرەو سەرکەوتن ببەین و وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانی رێبەرایەتی و گەلەکەمان بین.

بەو بڕوا و پێداگریی و کۆڵنەدانەوە ئێمە سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو هێزانە دەخوازین کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن".

هـ . ب / ژ.ن