نەپەگە پیرۆزبایی لە شەڕڤان و فەرماندەکان لە شاخی بەهار و سەرگەلێ کرد

نەپەگە پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندە و شەڕڤانان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرگەلێ و شاخی بەهار کرد. نەپەگە ئاماژەی بە چالاکیەکانی مانگی رابردوو و خستنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر کرد و بەبۆنەی ئەو چالاکیانەوە پیرۆزبایی لە هێزی گەریلا کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شەڕڤان و فەرماندەکان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرگەلێ و شاخی بەهار کرد. پەیامەکەی نەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە ٣ی تەمووزەوە لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرگەلێ و شاخی بەهار هێرشێکی نوێی داگیرکەری بەڕێوەدەچێت. بە درێژایی مانگی رابردوو لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی سوپای داگیرکەر، لە ئاستێکدا وەڵامدرایەوە و چالاکی بەهێز ئەنجامدرا. جیا لە چالاکی لەناوبردنی کرێن و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، لێدان لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و هێزەکانی پشتیوانی داگیرکەران، بە تاکتیکی ئافرێنەر لە ١٠ی تەمووز و ١٦ی تەمووزدا ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سوپای تورک خرانە خوارەوە. ئەو چالاکیانە کە ئەنجامگری رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕی نوێی نیشاندا، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند.

لە ئێوارەی ٦ی ئابدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەکینەیەکی داگیرکەریان سەرەتا خرانە ژێر چاودێریەوە، دواتر بە لەلایەن تیمەکانی گەریلا بە هەماهەنگیەوە لە گۆڕەپانەکە بۆسەیان بۆدانرا و بە چالاکیەکی کاریگەر گورزی قورسیان لێوەشێندرا. لەو چالاکیەدا ١٤ داگیرکەر سزادران و پێنج داگیرکەریش کە یەکێکیان فەرماندەبوو بە سەختی برینداربوون، بەم جۆرە یەکینەی داگیرکەر بە تەواوەتی پاکتاو کرا. ئەو چالاکیە سەرکەوتووانە جارێکی دیکە نیشانیدا کە کاتێک تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێ و رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕ بە شێوەیەکی راست و دروست جێبەجێ بکرێن لە چ ئاستێکدا ئەنجام بەدەست دەهێنێت. ئەو چالاکیە بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی چلەمینی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا کە فەرماندەی گەورەمان پێشەنگایەتی بۆ ئەو هەڵمەتە کردبوو. هەربۆیە ئەو چالاکیە سەرکەوتووانەمان هێندەی تر واتاداربووە.

لە چالاکییەکانی قۆناغی شەری مانگی رابردوو دوو هەلیکۆپتەر خرانەخوارەوە. هەموو یەکینە و تیمە پسپۆڕەکان کە لە چالاکیەکانی ئەم دووایەدا رەنج و ماندووبونیان کێشا، بە هۆی سەرکەوتنەکانیانە پیرۆزباییان لێدەکەن. لەم رۆژانەدا کە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخە ئێمە لەو بڕوایەداین کە بە رۆحی فیدایی عەگیدەکان و رێبازی سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستدەهێندرێت. لەسەر ئەو بنەمایە بە هەستی شۆڕشگێڕانە سڵاو ئاراستەی سەرجەم هاوڕێیانمان دەکەین".