نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بڵاوکردەوە
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئامارەکە، ٢٨٣٣ سەرباز سزادراون. لە هێرشەکاندا ٢٥٩ گەریلا شەهید بوون.
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئامارەکە، ٢٨٣٣ سەرباز سزادراون. لە هێرشەکاندا ٢٥٩ گەریلا شەهید بوون.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی ساڵێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، واتە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ تاوەکو ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ئاشکرا کرد.
راگەیەندراوەکەی نەپەگە بەم شێوەیەیە:
" ئاماری شەڕی ساڵێکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
بۆ گەلەکەمان و رای گشتی!
رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بینی ئیدی لە رووی سیاسیەوە شکستی هێناوە و ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، بڕیاریدا کە بە شەڕ بمێنێتەوە. لەسەر ئەو بناغەیە، سەرەتا گەلی کورد، تەڤگەری ئازادی کوردستان و هەموو بەشەکانی تورکیا کە لایەنگری فاشیزم نین، بوونە ئامانجی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، هێرشی گەورە لەدژیان ئەنجامدران. ئەم شەڕە کە بە ئەشکەنجەی دەرونی و گۆشەگیری رەهای سەر رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی دەستی پێکرد، هەنگاو بە هەنگاو لە بەرامبەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای بەڕێوەبران. بەڵام رژێمی فاشیست هەرچەند هێرشی کردبێت، ناتوانێت هەڵوێستی بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، دۆستان و تەڤگەری ئازادی کوردستان بشکێنێت و ناتوانێت بگاتە ئامانجەکەی.
رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا و بە پشتگیری هێزە هەژمونخوازە نێودەوڵەتیەکان و هیڵی هاوکاری کورد، بە هەنگاوێکی نوێ لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستیان بە هێرشێکی داگیرکەری کرد. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ بە قورسی لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا ئەنجامدران، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕیان کرد و نەیانهێشت رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بگاتە ئامانجەکەی. رژێمی فاشیست ویستی بە داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، تەڤگەری ئازادی کوردستان لاواز بکات و باشوری کوردستان، شەنگال و رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات و بە داگیرکردنی هەرێمە نوێیەکان سنورەکانی میساقی میللی تەمام بکات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات. بەڵام نەیتوانی ساڵی ٢٠٢١ ئامانجەکەی بەدی بهێنێت. رژێمی شەڕی تایبەتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی بتوانێت رژێمی شەڕی تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەسەر بناغەی هەمان پلان بگەیەنێتە ئامانج، لەدژی گەریلانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراوی بەکارهێنا و ویستی پلانەکانی جێبەجێ بکات. رژێمی فاشیست بۆ ئەوەی بێدەنگی لەبەرامبەر ئەو تاوانانە پیشان بدرێت، پشتگیری ئاشکرای لە گڵادیۆی ناتۆ و هێزە خائینە نۆکەرە هەرێمیەکان وەرگرت. لەسەر ئەم بناغەیە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا هێرشی فراوانی ئاسمانی، لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا لە زەمینیەوە، هەروەها بە دانانی سەرباز لە رێگەی ئاسمانیەوە لە زاپ ، ئاڤاشین و مەتینا، دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری کرد. ئەو هێرشە داگیرکەریەوە کە پلانەکە ئەوە بوو لە ماوەی چەند حەفتەیەکدا ئەنجام بەدەست بهێنێت، تەکنیکی شەڕی پێشکەوتوو و بۆردومان قورس بەکارهێنران. بەڵام گەریلاکانی ئازادی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە رۆح و ئیرادەی فیدایی ئاپۆیی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا، لەدژی هێرشەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ، سەنگەر و هەبوونی خۆیان پاراست، رێگریان لە داگیرکەری کرد و رێگەیان نەدا دوژمن سەربکەوێت. لە ئەنجامدا سوپای تورک لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا ناچار بۆ دەست لە هەندێک ناوچە هەڵبگرێت و بکشێتەوە.
ئەم پرۆسەیەی شەڕ و هێرشی دەرەوەی مرۆڤایەتیە، بە بڕیاری تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی دەستیان پێکرد، بۆ ئەوەی رژێمەکەیان ماوەیەکی دیکە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. لەم شەڕەدا هەموو دەوڵەمەندی گەلانی تورکیا و دەوڵەت بەکارهێنران. رژێمێ فاشیست لەسەر خوێنی مرۆڤەکان ویستی بەرژەوەندی سیاسی بە دەست بهێنێت، هەوڵیدا هەمیشەییکردنی دەسەڵاتەکەی وەک هەمیشەییکردنی تورکیا پیشان بدات و فشاری لەسەر هەموو کەسێک دروست کرد کە پشتگیری ئەو بکات. بەڵام سیاسەتی شەڕی قێزەونی رژێمی فاشیست رۆژ بە رۆژ زیاتر تەشهیر بوو، تاوانەکانی لەدژی مرۆڤایەتی تۆمارکران و ئاشكرا بوو کە بەرپرسیاری ئەم دۆخەی کە تورکیا بەرەو کارەسات دەبات ودەگەیەنێتە دۆخی هەڵوەشاندن ئەم دەسەڵاتە فاشێستەیە. بە دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، زیاتر ئاشکرا بوو کە بەرپرسیاری و کردەوەکانی شەڕێ تایبەتی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، خولوسی ئاکار و سولەیمان سۆیلۆ کە شێفی شەڕی تایبەتن، بە مەبەستی دەستکەوتی سیاسی ئەم شەڕەیان دەست پێکرد، بە رژاندنی خوێنی گەریلا و سەربازان هەوڵیاندا لەسەر دەسەڵات بمێننەوە و بەرژەوەندیەکانیان مسۆگەر بکەن، دوای ئەوەی کە سەرنەکەوتن و ئێستاش لە خەمی رزگارکردنی خۆیاندان. ئیدی هەموو کەسێک لەم رژێمە فاشیستە بێزار بووە و پشتگیریەکانیشی کەم بووە.
٢٥٩ گەریلا شەهید بوو
بێگۆمان خوڵقاندنی ئەنجامی مێژوویی بەم شێوەیە، راگرتنی هێرشی داگیرکەری، بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری بە چەکی کیمایی و بۆمبی قەدەغەکرا ئاسان نییە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە رۆناکی تێگەیشتنی فەلسەفەی ئاپۆیی بوون بە خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز و رۆحی فیداکاری، لە بەرامبەر هێرشەکان لە ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ لەسەر هێڵی قاڕەمانی بەرخۆدانیان کرد. بە سەرەتای زستان سوپای داگیرکەری هێرشەکانی تا رادەیەک کەم کردەوە و بە ناچاری لە هەندێک ناوچە کشاوەتەوە و لە ئێستادا شەڕ لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپ بەردەوامە. لە پرۆسەی شەڕی ساڵێکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایدا، ٢٥٩ هاوڕێمان شەهید بوون. ٢٨٣٣ داگیرکەریش سزادراون، ٣٨٧ داگیرکەر بریندار بوون. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە تانک، ئۆبۆس و چەکی قورس بە هەزاران جار تۆپباران کران. ٤٢٣٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٥٦٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی هەرێمەکانی بۆردومان کران. سەنگەرەکانی بەرخۆدامانمان ٨٧٣٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران، رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست تاوانی گەورەی دژە مرۆڤایەتی ئەنجامدا. ئاماری شەڕی ساڵێک کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لەگەڵ ئەوەی تەڤگەرەکەمان بێچالاکی راگەیاندووە لە دوو مانگی رابردوودا، بەم شێوەیەیە:
هێرشی سوپای دەوڵەتی تورک
هێرش لە رێگەی بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی: ٣٧٣٠
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان: ٤٢٣٣
هێرشی هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان: ٥٦٢٨
کوژراوەکانی دوژمن
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە سزادراون: ٢٨٣٣
ژمارەی بریندارەکانی دوژمن: ٣٨٧"
ف.ق