نەورۆزی کانی ڕەش: تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، تێدەکۆشین

لە کانی ڕەش سەدان کەس بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداری نەرۆزیان کرد، پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدەنیز گوتی: "تا ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین".

ئەمساڵ ملیۆنان کوردستانی بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاهەنگی نەورۆز پیرۆز دەکەن.

لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیگ پاش ١٢ ساڵە یەکەمجارە نەورۆز پیرۆز دەکرێت، سەدان هاوڵاتی لە گوند و گەڕەکەکانەوە گەیشتنە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، ئاگری نەورۆز بە جۆشێکی مەزن و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کرایەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی چەولیگ، عومەر فاروق هولاکو پەیامی نەورۆزی ٢٠١٣ ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە.

پاشان پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند ئەوانەی دەڵێن ئیرادەی کوردمان شکاندووە با سەیری گۆڕەپانەکان بکەن، ئاگری نەورۆز بەگڕتر دەکەین. گوتی: "تا گەلی کورد ئازاد نەبێت، گەلی تورک ئازاد نابێت، بۆیە ئێمە لەپێناو ئازادی هەموومان، لەپێناو دیموکراسی تورکیا تێدەکۆشین".

ساڵیحە گوتی: "تاکە موخاتەبی چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت، ئەمڕۆ گۆشەگیرکراوە".

ساڵیحە ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی بە تەواوی وڵات بڵاوبۆتەوە و تا شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە تێدەکۆشن، بەم گۆشەگیریە دەیانەوێت شەڕ توندتر بکەن و کورد بێ ستاتۆ بکەن، گوتی: "ئێمە دەڵێین، تا ئەم گۆشەگیریە دەشکێنین و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەبێت، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.