نەورۆزی قەندیل بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد
نەورۆزی مێژوویی قەندیل بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی لە باشوری کوردستانەوە، بە جۆش و خرۆش دەستیپێکرد.
نەورۆزی مێژوویی قەندیل بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی لە باشوری کوردستانەوە، بە جۆش و خرۆش دەستیپێکرد.
نەورۆزی مێژوویی قەندیل بە پەرۆشی و جۆش و خرۆشەوە بە بەشداریی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان و چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد.
شەوی ڕابردوو دەیان هەزار کەس بە تایبەتی لە سلێمانی و ڕانیە و هەڵەبجە و شەنگال و گەرمیان و کەلار و ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان و ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز، کە لەلایەن شارەوانیی بناری قەندیلەوە ڕێکخراوە، گەیشتنە بناری قەندیل و دەستیان بە گۆڤەند و پیرۆزبایی نەورۆز کرد.
هەروەها وێنەی شەهیدان، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شوێنی چالاکیی پیرۆزبایی ئاهەنگی نەورۆزدا هەڵواسراون.
لە درێژەی بەرنامەکانی ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەوۆزدا پەیامەکانی تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حزبەکانی کوردستان و خەڵکی مەخمور و ئەنجومەنی گەلی شەنگال و نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەیان دامەزراوەی دیکە دەخوێنرنەوە.
هەروەها کوردانی ئێزدی و کاکەیی و فەیلیش بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بوون.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر دایکانی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
شیکاریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەورۆز لە گۆڕەپانی پیرۆزکردنی نەورۆزدا بۆ ئامادەبووان پەخشکرا. دوای ئەوە جەماوەری دەستیان بە چەپڵەیان لێدان کرد و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە.
لە گۆڕەپانەکەدا بەبێ راوەستان دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'نەورۆز پیرۆز بێ'، 'بژی نەورۆز'، 'ئێمە کێین، ئێمە ئاپۆچین" دەوترێتەوە.
لە بەردەوامیدا پەیامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز خوێندرایەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: "دەبێت گەلی کورد بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست لە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هاوبەشەکانی بوەستێتەوە و ڕێگری لە داگیرکاری و بۆردوومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان بکەن".
ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز لە بناری قەندیل بەردەوامە.
ژ.ت