نەژلا دەمیر: پێویستە ئێمە کۆچکردن لە ئاگری بوەستێنین
نەژلا دەمیر یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئاگری بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، کۆچێکی گەورە لە ئاگرییەوە هەیە و دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لەوە کار بکەین.
نەژلا دەمیر یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئاگری بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، کۆچێکی گەورە لە ئاگرییەوە هەیە و دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لەوە کار بکەین.
نەژلا دەمیر یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئاگری بۆ پەلەمان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، یەکەم پڕۆژە، کە دەیەوێت ئەنجامی بدات، ئەوەیە، کە دەیەوێت بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لەلایەن ژنانەوە پەرەپێبدات. دەمیر باسی لە پێویستی کاری هەرەوەزی بۆ بەرهەمهێنانی ژنان لە ئاگری کرد و وتی: "نابێت چیتر ڕێگە بە گەنجانمان بدەین، کە بەهۆی بێکاری و نائومێدییەوە کۆچ بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەن. بەشێکیشی پشتی بە ڕانتخۆری، تاڵانی و خواردنی سەرچاوەکانی وڵات بەستووە. ئێمە تێدەکۆشین بۆ ڕێگەگرتن لەم داگیرکاری و دادۆشینە تاوەکو ئەو سەرچاوانە بۆ هەموو گەل بێت".
نەژلا دەمیر کێیە؟
دەمیر لە ساڵی ۱۹۸۸ لە ئاگری لەدایکبووە، هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی هەیە. قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە ئاگری تەواوکردوە.
دەمیر خوێندنی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی کشتوکاڵ و بەشی ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی یوزونجو یل دا تەواو کردووە. هەروەها لە پەیمانگای زانست و تەکنۆلۆژیای هەمان زانکۆدا بڕوانامەی ماستەری لە زانستی ئاژەڵ دا بە دەستهێناوە.
لە ساڵی دا۲۰۱۱ لە ژووری کشتوکاڵی ئاگری دەستی بە کار کردووە. دەمیر لێکۆڵینەوەیەکی زۆری بۆ باشترکردنی ناوچە کشتوکاڵییەکان کردووە.
ژ.ت