نزیکەی ٤٠ خێزان سبەینێ دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال

بە گوێرەی زانیارییەکان نزیکەی ٤٠ خێزانی ئێزدی سبەینێ لە کەمپی بێرسیڤی زاخۆوە دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال.

دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەسەدان هەزار هاوڵاتی ئێزدی بەرەو باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئاوارە ببوون.

دوای رزگارکردن و دابینکردنی ئاسایش لە شەنگال، کۆمەڵگای ئێزدی بەتایبەتی ئەوانەی لە باشوری کوردستان لە ناو هەلومەرجی دژواردا دەژین دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بە گوێرەی زانیارییەکان نزیکەی ٤٠ بنەماڵەی ئێزدی لە کەمپی بێرسیڤی زاخۆی باشوری کوردستانەوە دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال. هەر بەپێی ئەو زانیارییانە ئەو بنەماڵانە لە ناوەندی شەنگال و دەوروبەرەکەی نیشتەجێ دەبن.

خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە دەیان جار داوای کردووە کە گەلی شەنگال بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و بە هەموو تواناکانیانەوە هاوکاری پرۆسەی گەڕانەوەیان دەبن.

لەماوەکانی رابردوودا گەڕانەوەی کۆمەڵگای ئێزدی بۆ شەنگال زیاتر بووە.

هـ . ب