پارتی چەپی سەوز لە هاتای لەگەڵ گەل کۆبووە
پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی بوڵوتتەپەی هاتای و گەڕەکی چەکمەجەی دەفنە لەگەڵ گەل کۆبووە و بانگەوازی لێپرسینەوە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کرد.
پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی بوڵوتتەپەی هاتای و گەڕەکی چەکمەجەی دەفنە لەگەڵ گەل کۆبووە و بانگەوازی لێپرسینەوە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کرد.
پارتی چەپی سەوز، لە زۆر ناوەندی هاتای، کۆڵان بە کۆڵان، چادر بە چادر گەڕان و بەردەوامیان بە خەباتی هەڵبژاردن کرد. پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی چەکمەجەی ناوچەت دەفنەی هاتای، لەگەڵ گەل کۆبووە. رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)،پارتی سەرلەنوێ بنیاتنانی سۆسیالیست (سەیەکەپە) و پلاتفۆرمی یەکگرتنی سۆسیالیستی (سۆداپ) و کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە هاتای کەرەم نالبانت، شیرین نور ڤورال و سەمیع ئاکساکال بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.
شیرین نور ڤورال کاندیدی پارتی چەپی سەوز ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکان کرد و وتی، " ئەم بومەلەرزەیە پیشانی ئێمەیدا کە رێز لە مرۆڤ ناگرن. کاتی حساب پرسینە. ئێمە لە ئاکەپە رزگار دەبین. وەرن بۆ دوارۆژی خۆمان ١٤ی ئایار بچینە سەر سندوقەکان."
کەرەم نالبانت کاندیدی پارتی چەپی سەوز لەبارەی بومەلەرزەکەوە وتی، " ئێمە لە ١٤ی ئایاردا حساب دەپرسین. ئامانجمانە ١٠٠ پەرلەمانتار بەدەست بهێنین و ببینە هیوای گەلان. دەڵێین ئیدی بەسە، مافی قسەکردنی گەل هەیە. پێکەوە سەردەکەوین."
لەیلا کالن ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستی هەدەپەش باسی ئەوەی کرد کە ئێستا دۆخێکی قەرەباڵغ هەیە و وتی، " ئەو هەڵوێستەی بۆ دەرهێنانی تەرمەکان پیشاندرا ئەوە بۆ شارندنەوەی کارەساتە. بە هەزاران هاوڵاتی لە چادر و کۆنتەینەرەکاندا دەژین. کێشەی خواردن و ئاو و خۆشوردنیان هەیە. تاوەکو ئێستا کێشەکان چارەسەر نەبوون. ئێمە ١٤ی ئایار دەسەڵاتی سیاسی رەوانەی زبڵدان دەکەین."
ف.ق