پارتی چەپی سەوز لە هاتای سەردانی گەل کرد

پارتی چەپی سەوز لە هاتای سەردانی گەل کرد. سیاسەتمەداران پارتی چەپی سەوزیان ناساند و داوایان کرد هەموو کەسێک پارتەکە هەڵبژێرن و دەسەڵات تێکبشکێنن.

پارتی چەپی سەوز بەردەوامی بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات. پارتی چەپی سەوز و پێکهاتەکانی لە ناوچەی دەژنەی هاتای سەردانی گەلیان کرد. لە گەڕەکەکان باسی گرنگی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار کرا.

کەرەم نالبانت هاوسەرۆکی هەدەپەی هاتای لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ گەل لە گەڕەکی گوزەلیایلا قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، لە هەڵبژاردندا حساب لە دەسەڵات دەپرسن.

رەشاد ئاشاب ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپەش باسی ئەوەی کرد کە ئەوان ئامانجیانە ١٠٠ کورسی بەدەست بهێنن و داوای کرد هەموو کەسێک دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات.

دواتر لە گەڕەکی چەکمەجەی دەفنە کۆبونەوە لەگەڵ گەل ئەنجامدرا. سیاسەتمەداران پارتی چەپی سەوزیان ناساند و داوایان کرد کە هەموو کەسێک دەنگی پێبدەن و دەسەڵات تێکبشکێنن.

ف.ق