پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووە
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبوونەوە.
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبوونەوە.
هاڤین کییە، مەحمود دینسار، گوندەرەن ڤارلی، تایلان ئەرتاش، زولکوف ئوچار کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و بەڕێوەبەرانی پارتەکە لە وان، لە بەربانگدا لەگەڵ رۆژنامەنووسانی شارەکە کۆبوونەوە. وەیسی دیلەکچی هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە وان، پێشوازی لە هەموو رۆژنامەنووسان کرد.
دیلەکچی ئاماژەی بە فشار و رێگریەکانی بەردەم میدیای ئازاد کرد و وتی، " زۆر رۆژنامەنووس بەهۆی خەباتی رۆژنامەنووسی دەستگیرکراون. دیلەکچی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد و وتی کە پارتی چەپی سەوز بۆ ئازادی رۆژنامەگەری کار دەکات.
دواتر کاندیدەکانی ناساند و ئەندامانی پارتەکە و رۆژنامەنووسان پێکەوە بەربانگیان کردەوە.
ف.ق